پێنجخشتەکی لەسەر هەڵبەستێکی «سەید کامیلی ئیمامی»

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 2 خولەک  479 بینین
ژیانی ئەو کەژ و شاخە، هەمووی دەرد و خەمی پێوە
لەبۆ من عەینی زیندانە، ڕەفیقم هەر جن و دێوە
بە زاهیر تۆ تەماشا کەی، سەراسەر گەوهەر و زێوە
«لە ئەحواڵی «ئیمامیکەس» گەر دەپرسن چۆنە بێ ئێوە؟
سەری سوڕ ماوە لەم کوێستانەدا بێ هەمدەم و خێوە»
وەکوو دارێکی بێ ڕیشە، دەلەرزێ لەش بە دەم باوە
بڵێی ڕۆژێ بە دیداری جەنابت شاد بێ ئەو چاوە؟
نەیەی دەمرم، لە دووریت خەم فشاری هێندە هێناوە
«بکە ڕوحمێ بە حاڵی، هەر بەحاڵ هێزی لەبەر ماوە
عەجایب گیری کرد لەم سەر زەمینە پڕ کەژ و کێوە»
ئەگەر پێت وایە جێگەم باسەفایە و نەشئە بزوێنە
بەبێ دیداری دۆستان «کانی بەنشوێن» وەک دەشتی «بیتوێنەشوێن»
بە یادی سوحبەتی جاران، وەرە لەو لایە بخوێنە
«مەڵێن کوێستانە جێگای لێ گەڕێن، قشلاخە، بژوێنە
بە ئینسان چی؟ کە حەیوان تێر ئەخوات و خەڵقی بێ شێوە»
لەبەر گریان و شیوەن جەرگ و دڵ سەرپاکی سووتاوە
بە تینی ئاگری دووریت سەر و ماڵم لە دەست داوە
وەرە سەیری دەروونم کە، هەمووی خوێناو و زووخاوە
«ئەگەر چی گیاوگژی ئەم سەرزەمینە سەوز و تێراوە
بەڵام بۆ من لە دووری ئێوە وشک و پڕ چڕ و چێوە»
لەنێو ئەو شاخ و دۆڵ و بەندەنە ژینێکی زەحمەتمە
بە قەولی «فاتیحیناسناوی ئەدەبی» گەر بێن نیشانەی فەیز و ڕەحمەتمە
بەهاری کوردەواری سەبز و خوڕڕەم، عەینی جەننەتمە
«فیداتان بم وەرن لوتفوو هەبێ ڕۆژی هیلاکەتمە
نەیەن بێ نێونیشانم، بێنە لام هەر «کامیلکەس»م نێوە»