پێنجخشتەکی لەسەر دوو بەیتە شیعری «سەید ڕەشیدی بورهانی» ناسراو بە «چاوەشی پیر»

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 1 خولەک  476 بینین
خادمێکی ڕووت و قووتم، بێ خەڵات و مووچەشم
باری سەرشانم گرانە، زۆر لە شادی بێ بەشم
بێکەس و خزم و برادەر، تاکە ماڵی دێکەشم
«زاهیرەن فەرمووتە من سەردارم و ساحێب بەشم
گیرودارم پێ دەوێ، من شێرە کللۆی مامەشم»
ئەو کەسانەی گۆشەگیرن، خۆشەویستی ئەولییان
ماڵی دنیا بێ وەفایە، مەرد ئەوانەن بێ ڕیان
تۆ کە ئێمەت خۆش دەوێ، چیتە لە ماڵی سۆفییان
«لانی یوسف بەرمەدە بۆ خەرگەلی یەعقوبییان
بەر دەدەی بە گونم، چ کێرم پێ دەچێ من چاوەشم»