تیری ئەبرۆی
لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
1 خولەک
685 بینین
تیری ئەبرۆی دا لە جەرگم کارییە پەیکانەکەی
جەلبی کردم چاوی مەستی بۆ دەری مەیخانەکەی
مەستی کردم ماچی کوڵمەی کەوتمە ڕەقس و سەما
قوم قمۆکی بادەیە زۆر شیرنە فنجانەکەی
بوومە عەبدی ئاڵقە لەگوێی، ئەو لە کوێ بێ من لەوێم
جاروبار وەک گیانی شیرن، پڕ دەکا پەیمانەکەی
گیای وجوودم بەو بەهارە ژیایەوە، وەک گوڵ بە ئاو
ژەنگی سەردڵ ڕادەماڵێ پڵپڵە و لەرزانەکەی
گرم و هۆڕی هەوری نیسان و شریخەی بازنەکەی
خۆشە لە گوێم، چەشنی دەنگی کرمەک و پاوانەکەی
پیری کردم دەردی دووری، دڵ لە تاوان پڕ جەخار
زاڵمە، کەی دێ بپرسێ شیوەن و گریانەکەی؟
مەزرەعەی دڵ وشک و بێ ئاوە لە جەوری ڕۆژگار
قەت نەبوو جارێ بپرسێ حاڵەتی دێوانەکەی
پەرتم و دێوانەوارم، زۆر مەلوول و عاجزم
بۆتە زنجیرێک لە ملدا، پرچی سەر دوو شانەکەی
«فاتیحیناسناوی ئەدەبی» دەور و زەمان وەک خۆیەتی، بێهوودە تۆ
سەر بەخۆ سووتاوی ئەو شەمعە و، ئەتۆ پەروانەکەی