نیوەمردوو ڕوح لەسەر لێو

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 2 خولەک  652 بینین
دڵ لە خەمدا دافەتاوە، یار لە من نەفرین دەکا
ڕوح، لە حەسرەت شەهدی لێوی، شیوەن و ناڵین دەکا
ڕوومەتم زەردە وەکوو بەی، قامەتم خوار و چەماو
چاو دەڕێژێ لەعل و مەرجان، بۆ گوڵی خۆی شین دەکا
بۆیە وەک فەرهادکەس لە کێوی بێستوون غەڕقی خەمم
شیرنکەسم لە خوا نەترسە، ڕاوی گیان و دین دەکا
دەست و پەنجەی سوورە یارم، خوێنی دڵمی پێوەیە
ئەو گوڵە بێ ڕەحم و دینە، دەس بە دڵ ڕەنگین دەکا
قرچە قرچی ئاهی سینە و، دووکەڵ و بۆسۆی دەروون
ئەشکی گەرم و سوێر و سوورم، عالەمێ غەمگین دەکا
شەو نییە تا بەربەیانی دەس لە شیوەن هەڵگرم
چوون بە عەزمی کوشتنم، ئەو پەرچەمی چین چین دەکا
چەشنی مەجنوونکەس شێتی لەیلاکەسم، دوور لە یار و عەشرەتم
بولبولی دڵ هەر دەناڵێ، گوڵ بە ئەسرین شین دەکا
ئەی فەلەک جەوری زەمانەت خستە سەر من بۆیە وا
ساوی سافی ئاسمانم، هەر بە مژ بارین دەکا
یارەکەی خوێنخۆر و زاڵم، دڵبەری بێ ڕەحم و دین
زوڵف و ئەگریجەی کەمەندی عاشقی مسکین دەکا
نیوەمردوو ڕوح لەسەر لێو، چاوەڕێم گەر بێتە لام
ئەو وەکوو ئاهوی ڕەمیدە، ڕوو لە سەحرای چین دەکا
«فاتیحیناسناوی ئەدەبی» بێ سوودە گریان، باری هیجران هەڵگرە
بەختی تۆ کەی هاوتەرازیی زوهرە و پەروین دەکا؟