وەڵامی نامەی سەید کامیل
لە کتێبی:
خەوە بەردینە
بەرهەمی:
سوارە ئیلخانیزادە (1937-1976)
1 خولەک
1549 بینین
نامەکەی نامی کە حاکی لوتفی سەرشار بوو گەیی
شیعری ڕێکت مەرهەمی قەلبی بریندار بوو گەیی
داری پڕ بەرگ و لقی دڵ زەرد و زار و وشک و ڕووت
شیعری ئاوداری جەنابت ئاوی جۆبار بوو گەیی
بۆ منی بەدبەخت و بێچارە و زەلیل و پڕ لە غەم
نامەکەت دەسکێک گوڵی بۆن خۆش و بێ خار بوو گەیی
واسیتەی قاسید لە وەختی فکر و ئەندێشە و خەیاڵ
کاغەزت بۆ من چەکیدەی فکری ئەحرار بوو گەیی
لوتفی بێ حەدد و حیسابت قووەتی ئیخلاسمە
شیعرەکانت باعیسی فرمێسکی خوێنبار بوو گەیی
من وەکوو حەزرەت لە شیعرا کامیل و بێ عەیب نیم
شیعری بێ عەیبت کە مایەی عوجبی حوززار بوو گەیی