بەرگری لە حەفیدان بەرامبەر بە فەلەک

لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
 1 خولەک  475 بینین
ئەی فەلەک تا کەی ئەتۆ، جەور و ستەمکاری دەکەی
پیرەزاڵێکی قەدیمی، مەکر و عەییاری دەکەی
دائما وەک دوشمنی خوێنی لەدووی ئالی عەبای
هەر وەکوو بووجەهلی مەلعوون، فیعلی غەدداری دەکەی
بێ مرووەت، ڕۆژی دیوانی جەزا جوابت چییە؟
تۆ لە حەق نەسلی حەفیدان، وا بەد ئەتواری دەکەی
زەڕڕەیێ فکری خودا ناکەی حیجابێکی عەلی
شمری مەلعوونی؟ مەگەر تۆش مەیلی خوونخواری دەکەی
بەسیە ئاخر لەم خیانەتکارییە تا کەی دەبێ
یا نە خۆت هەر وەک یەزید، تەقلیدی کوففاری دەکەی
بۆچ بە ناحەق وا لە تەعقیب ئال و بەیتی ئەحمەدی
چۆن لەگەڵ ئەولادی حەیدەر مەلعەنەتکاری دەکەی
وا لەبەر بێ چاو و ڕووییت، چاولەبەر بووی بۆ زەمین
بەرگی شینت کافییە، بێ شەرمی، لاساری دەکەی
تۆ لەبەر بوخل و حەسادەت، کوێرە چاوی غیرەتت
ڕێی حەقت لێ گوم بووە مەلعوونی بێ عاری دەکەی
ئەشکی خوونین دێ لە چاو خاڵە میرزاناسناوی ئەدەبی چونکە تۆ
زۆر مەقامت عالییە، وا دون پەرستاری دەکەی