گازندە لە باری پژدەر

لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
 2 خولەک  493 بینین
لە پژدەردا ئەگەر دەستم کەوێ سەد گەنجی قاروونی
بەسە تا کەی قبوڵ کا دڵ، حەیاتی وا بە مەئدوونی
ئەگەر ڕەزاقی من ڕزقم لە پژدەردا نەبێ و نەیدا
منیش وا نامەوێ، خەزنەی سولەیمان و فەرەیدوونی
حەیاتی وا لە دنیادا چییە، بۆچی دەبێ چا بێ
لە مەولا نامەوێ، شەرتە، حەیاتی وا بە مەڕهوونی
لە بێ ویژدانی بەعزێ کەس، لە عومر و ماڵ، بێزارم
ئیدارەم بۆ نییە بیللاهـ، بە سەد عیلمی فلاتوونی
بەخۆڕایی زەمانێکە، حەیاتی خۆم بە زایع دا
هەموو وەقتێ تەمەننا کەم، بڵێم کوێخای ڕەش و کوونی
حقوق زایع بووە، ئەمڕۆ، لە پژدەر جوملە یەکسانە
ئەگەر لوقمانی دەورانی، وەگەر فەرهاد و مەجنوونی
عەبەس عومری عەزیزم چوو بە زایع لەم تەلیسماتە
کە نەمدی زەڕەییێ بوونی وەفا لای کەس بە مەئموونی
خەیاڵێکی عەبەس بوو، من بە ئومێد فەیزی پژدەر بووم
خودای ڕەززاقی عالەم فەیزی زۆرە «خاڵەناسناوی ئەدەبی» مەغموونی
سەری حاجەت بەرە بۆ بارەگای شایی سلەیمانی
جەنابی زاتی کاک ئەحمەد ئەوە فەییازی هاموونی
بەسە میرزاناسناوی ئەدەبی تەمەننا کە لە قاپی حەزرەتی باری
سەبەبکارت وەکوو تۆ خانە وێران بێ بە مەزنوونی