چەرخی دوون

لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
 1 خولەک  510 بینین
تەبعی من، بۆ میننەتی ئەم چەرخی دوونە هەڵگرێ؟
کێ بە مەعلوومی دەزانێ بەر لە من ئەو نامرێ؟
سەر ئەگەر فیکرێکی بێتوو، دڵ ئەگەر هۆشی ببێ
تێ فکرێ، کێ بردیە ئاخر، تاج و تەخت و ئەفسەری
من بە ئومێدی چ بم، بەم وەزعە چۆن دڵ خۆش بکەم؟
کێ لە دەست تیری ئەجەل، سەیدی حەیاتی دەربەرێ؟
ئولفەتم نادەم بە دونیای دوون و بێ میهر و وەفا
کەی موحیبی کەس بووە، مشتوویەتی تەنپەروەری
من بە عومری خۆم کە نەمزانیوە تۆو، نەمدی لە کەس
ئاهـ و حەسرەتکەش نەبووبێ، بێ فیغان و چەنبەرێ
بەم هەموو ناز و نیازە تۆ لەگەڵ دونیا دەکەی؟
حاڵەتی غەیرێ، نەدامەت، نەیبووە بۆ کەس سەرێ
واقیعا بەعزەن بە وەجهی ئیمتحان و تەجروبە
هەر وەکوو بووک دیتە پەردە، نایەڵێ کەس لێ بەرێ
خاڵە میرزاناسناوی ئەدەبی! چی دەکەی؟ دونیا دەنی، تۆ دڵ غەنی
هەر وەکوو لات داوە لادە، بەڵکوو بۆ خۆی شەق بەرێ