لە ناموساعیدی بەخت
لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
1 خولەک
458 بینین
لەگەڵ بەختی بەدم چی بکەم؟ بڵێم چی! چۆن بکەم چارێ؟
لە کوێ بێنم لە دنیادا وەکوو خۆم دڵ بریندارێ؟
لەلای کێ کەم بەیانی حاڵ و مەزلوومی غەریبی خۆم
لە خزمەت کێ بکەم دادێ لەبۆم بێ «ئەو» بە غەمخوارێ؟
خوداوەندا عیلاجم هەر بە لوتف و ڕەحمەتی تۆیە
بە لوتفی تۆ مەگەر پەیدا ببێ بۆ من سەبەبکارێ
لە داخی بێکەسیی خۆم، وا پەرێشانحاڵ و داماوم
ئومێد ناکەم، لە پژدەردا بە کەس کەم عەرز و هاوارێ
وەرە «میرزاناسناوی ئەدەبی» پەناهیدە بە قاپی غەوسی بەغدا بە
دووەم کاک ئەحمەدی مەرحووم دەبەخشن مەعسیەتبارێ