لە بارەگای غەوسی گەیلانیدا
لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
1 خولەک
712 بینین
والە و شەیدا و حەیرانم بە دەس سەوداتەوە
دڵگرفتارم بە حەلقەی پەرچەمی تاتاتەوە
ڕاحەتی و سەبر و قەرارم بۆ نەماوە ساعەتێ
هۆش ئەسیری دانە خاڵێکە بەسەر گۆناتەوە
ڕۆح ئەسیری دامی عەشق و داو و دانەی خاڵتە
وا سەر و ماڵیش کە سەرگەردن، بە گەردی پاتەوە
بێنەوا، میحنەتکەش و ماتەمزەدەی هیجر و فیراق
بەسیە تا کەی ئەم غەریبە خوێنی خۆی بخواتەوە
حەق بە دەست پەروانەیە، پەروایی سووتانی نییە
وا منیش پەروانەیی تۆم، چم بەسەر دونیاتەوە
دڵ لە سۆزی ئاگری عەشقت بە مەحزوونی دەڵێ:
من زەدەی پەیکانی عەشقم، چیم بەسەر عەنقاتەوە
ڕوو لە کوێ بکەم دادخوام بێ، هیچ پەناهێکم نییە
چارەیی من، وا لە خدمەت غەوسەکەی بەغداتەوە
حەزرەتی کاک ئەحمەدی شێخم تەمەننا بۆ بکا
ڕۆژی دیوانی جەزا، ئومێد ئەکەم، بمداتەوە
«خاڵە میرزاناسناوی ئەدەبی» بێ نەوایە، وا حەزینانە دەڵێ
با فیدای جانانە بێ بەڵکوو و قوبوڵی کاتەوە