سۆگواری بە بۆنەی مردنی هاوسەریەوە
لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
1 خولەک
554 بینین
ئەمن دوو جەژنە بێ جەژنم لە سایەی فیرقەتی تۆوە
سەبەبکارم خوداوەندا ببینم من بە ڕۆ ڕۆوە
بە نەوعێ ئاگری فیرقەت، لە سینە و خاترم دەگرێ
کە بێزارم لە عومری خۆم، بە دەس سووتان و بۆسۆوە
وەکوو مەجنوون بە بێ چاری، لە کێو و دەشت، عەوداڵم
لە هیجرانت سەراسیمەم وەکوو فەرهاد، بە ڕووی کۆوە
نوویدێکم بداتێ، گەر کەسێ ئەمڕۆ لە خدمەت دۆست
ئەوەم لا خۆشترە بیللا، نە وەک غونچە بە شەوبۆوە
لە گوڵزاری چەمەن چ بکا، کە خاڵی بێ لە گوڵ، بولبول
گوڵی من، بێ خەزان ڕۆیی بە خەتت و خاڵ و ئەبرۆوە
بە خوێناوی سورشکم لێم گەڕێ، بەرگم حەنایی کەم
نەوەک باوەڕ نەکا جانان، بمێنم چاکە، مەمشۆوە
دەڵێم بەڵکوو بزانی «خاڵە میرزاناسناوی ئەدەبی» غەرقی خوێناوە
ببەخشێ پیاڵەیێ، تازە ببێ عومرم، لەسەرنۆوە