نومایشگایەکی ژیان

لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
 2 خولەک  538 بینین
بەهارە مەوسمی عەیش و نیشات و بادەنۆشینە
خەیاڵی عاشقی بێ دڵ بە دائیم زایەڵە و شینە
لە عەکسی چەرخی دوون پەروەر دڵی ڕەندان عەزا پۆشە
بەڵێ حەققی هەیە گەردوون، کەوا بێ باکە ڕووی شینە
تەماشای حاڵەتی بولبول بە ئومێد قەترە ئاوێکە
شەو و ڕۆژ ناڵە و شۆری قەریبی ماهـ و پەروینە
چریکەی بولبول و قومری لە پای سەرو و سەمەندا دێ
دڵی میحنەت زەدەی من هەر لە فیکر و ماتەمی ژینە
نەسیمی سوبحدەم ئەفشانی کرد پەردەی گوڵ و سونبول
لەبەر چی ئەمنی مەحزوون بەهارم لێ بە هاوینە
لە شەوقی سەبزەزار و حوسنی مەهڕوویان دڵی عاشق
بە دایم گوڵ گوڵە و سەد پارەیی غەرقاوە، خوێنینە
چییە تەقسیمی عاشق؟ دائیما هەر حەسرەت و داغە
مەگەر جیلوەی پەریڕوویانی نابێ، بۆیە غەمگینە
وەرە ساقی دەخیلت بم کە ئەم پێنج و دوو ڕۆژە من
لە ڕەهنی مەی وەریبگرە لە من ئەم عومرە شیرینە
ببەخشە پێم، پیاڵەی مەی، لە نۆوە تازە کە عومرم
بە نادانیم لە دەس دەرچوو سەبوو، لەو پەنجە ڕەنگینە
هەدەر چوو عومری شیرینم، بە زایع ڕۆیی ئەوقاتم
عەبەس سەرفم نەکرد ڕۆحم لە ڕێی ئەو قودوەیی دینە
خوداوەندا بە لوتفی خۆت ببەخشە جورم و عوسیانم
کە چونکە خاڵە میرزاناسناوی ئەدەبی ئاستانبۆسی «محێدینە»