باب ١٥

لە کتێبی:
ئینجیلی موقەدەس
بەرهەمی:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 5 خولەک  475 بینین

1) ئەو وەختی فەریسیان و خوێندەواران لە ئورشەلیمی هاتنە کن یەسووع دەیانگوت:

2) «لەبەر چی شاگردانی تۆ حەدیسی پیران دەشکێنن؟ چونکە دەستان ناشۆن وەختێکی نان دەخۆن.»

3) بەڵا ئەو جوابی دا و بە وانی گوت: «بۆچی ئەنگۆش ئەمری خوڵای دەشکێنن لەبەر حەدیسی خۆتان.

4) چونکە خوڵا کوتی حورمەتی باب و دایک بگرە و ئەوەی کە جنێو بە باب یان دایک بدا بە مردن بمرێ.

5) بەڵا ئەنگۆ دەڵێن: هەر کەس کە بە باب یان دایک بڵێ: ئەو چتەی کە لە منەوە قازانج بۆ تۆ بگا دیارییە؛

6) قەت لازم نییە کە حورمەتی باب یان دایکی خۆی بگرێ.

7) و لەبەر حەدیسی خۆتان کەلامی خوڵاو بەتاڵ کردووە.»

8) ئەی ڕیاکاران بە زەریفی پێغەمبەریەتی کرد ئەشعیا کە دەرحەقی ئەنگۆی دەگوت: «ئەو تایفە بە لێوان حورمەتی من دەگرن، بەڵا دڵی وان لە من دوورە.»

9) و بەخۆڕایی ئەمن دەپەرەستن بە وەی کە فێر دەکەن تەعلیمان کە ئەمرانی ئینسانین.

10) و خەڵکەکەی بانگ کردە کن خۆی و بە وانی گوت: «ببیێن و بفامن.»

11) نە ئەو چتەی کە بە زاریدا دەچێ ئینسانی پیس دەکا، بەڵا ئەو چتەی کە لە زاری وەدەر دەکەوێ ئەو ئینسانی پیس دەکا.

12) ئەو وەختی شاگردان هاتنە پێش و بە وییان گوت: «ئەرێ دەزانی کە فەریسیان وەختێکی ئەو قسەیان بیست هەڵ ئەنگوتران؟»

13) بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «هەر چەقاوێکی کە بابی ئاسمانیی من نەیچەقاندووە لە ڕەگی هەڵدەکەندرێ.

14) لێیان گەڕێن. بەڵەدچیانی کوێری کوێرانن، بەڵا ئەگەر کوێر کوێرێکی بەڵەدی بکا، هەر دووک دە چاڵێ دەکەون.

15) پیترۆس جوابی دا و بە وی گوت: «ئەو مەسەلەی بۆ مە تەرجەمە بکە.»

16) بەڵا ئەو کوتی: «ئەرێ ئەنگۆش هێشتا نەفامن؟

17) تێ ناگەن کە هەر چی کە بە زاریدا دەچێ دەچێتە نێو زگی و دە مەبالیدا فڕێ دەدرێتە دەرێ؟

18) بەڵا ئەو چتانەی کە لە زاری وەدەر دەکەون لە دڵ دێنە دەرێ و ئەوانە ئینسانی پیس دەکەن.

19) چونکە لە دڵ دێنە دەرێ و فکرانی خراپ، قەتڵ، زیناح، فیسق، دزی، شایەدی بە درۆ و کفر.

20) ئەوانەن کە ئینسانی پیس دەکەن، بەڵا خواردنی بە دەستانی نەشۆراو ئینسانی پیس ناکا.»

21) و کە یەسووع لە ئەوێ وەدەر کەوت، بۆ وڵاتی سۆور و سیدوون چوو.

22) و ئەوەتا ژنێکی کەنعانی لەو سەرحەدانەی وەدەر کەوت و قیژاندی، دەیگوت: «ڕەحم بە من بکە یا ڕەب کوڕی داوود، کچی من زۆر جنندارە.»

23) بەڵا ئەو بە وی قسەیەکی جوابی نەدا و شاگردانی وی هاتنە پێشێ، لێی پاڕانەوە دەیانگوت: «ئەوی مەرەخەس بکە، چونکە لە دوای مە دەقیژێنێ.»

24) بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «ئەمن نەناردراوم مەگەر بۆ مەڕانی ونبووانی ماڵی ئیسرائیل.»

25) بەڵا ئەو هات و سجدەی لێ کرد، دەیگوت: «یا ڕەب کۆمەگم بکە.»

26) بەڵا ئەو جوابی دا و کوتی: «چاک نییە کە نانی منداڵان هەڵگری و بیاوێژیە بەر توتکان.»

27) بەڵا ئەو کوتی: «بەڵێ یا ڕەب، چونکە توتکانیش دەخۆن لە ورتکان کە لە سفرەی ئاغایانی خۆیان دەکەون.»

28) ئەو وەختی یەسووع جوابی دا و بە وی گوت: «ئەی ژن، ئیمانی تۆ گەورەیە. چلۆنێکی کە دەتەوێ وەها بۆ تۆ ببێ.» و کچی وی لە ئەو سەعاتەیەوە ساغ بۆوە.

29) و یەسووع لە ئەوێ ڕۆیی و هاتە کن بەحری جەلیلی و وەسەر کێوی کەوت و لەوێ ڕۆنیشت.

30) و جەماعەتانی زۆر هاتنە کن ئەوی و دەگەڵ خۆیان هەبوون، شەلان، سەقەتان، کوێران، لالان و زۆرانی دیکە و ئەوانیان لەکن پێیانی وی هاویشت و ئەوانی ساغ کردەوە.

31) وەها کە خەڵکی عەجایب مان، وەختێکی دیتیان کە لالان قسەیان دەکرد، سەقەتان ساغ دەبوونەوە، شەلان دەگەڕان و کوێران دیتوو بوونەوە و شوکری خوڵای ئیسرائیلیان کرد.

32) بەڵا یەسووع شاگردانی خۆی بانگ کردە کن خۆی و کوتی: «ڕەحمم بە ئەو خەڵکەیدا دێ چونکە ئەلان سێ ڕۆژە کە دەگەڵ ئەمنن و هیچیان نییە کە بیخۆن و نامەوێ کە ئەوان بە برسیەتی مەرەخەس بکەم، نەبا دە ڕێیەدا لەخۆ ببنەوە.»

33) و شاگردان بە وییان گوت: «دە چۆڵیدا هێندە نانمان لە کوێ ببێ کە ئەوەندە خەڵکی تێر بکەین؟»

34) و یەسووع بە وانی گوت: «چەند نانوو هەیە؟» و ئەوان کوتیان: «حەوت و هێندێک ماسی چکۆلە.»

35) و لە خەڵکی ئەمر کرد کە لەسەر ئەرزێ ڕۆبنیشن.

36) و ئەو حەوت نانانە و ماسیانی هەڵگرت، شوکری کرد و لەتی کرد و دای بە شاگردانی و شاگردان بە خەڵکی.

37) و هەموویان خواردیان و تێر بوون و لە لەتەکان کە زیاد بوون حەوت زەنبیلی پڕیان هەڵگرتەوە.

38) بەڵا ئەوانەی کە خواردیان چوار هەزار کەس بوون، بێجگە لە ژنان و منداڵان.

39) و کە خەڵکی مەرەخەس کردبوو، سواری گەمێ بوو و هاتە سەرحەدانی مەجدانی.