باب ١٤

لە کتێبی:
ئینجیلی موقەدەس
بەرهەمی:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 4 خولەک  490 بینین

1) دەو وەختەیدا هێرۆدێسناوی تایبەت تێترارک نێوبانگی یەسووعی بیست.

2) و بە خزمەتکارانی خۆی گوت: «ئەوە یوحەننا تەعمیددەرە. ئەو لەنێو مردووان هەڵستاوەتەوە و لەبەر ئەوەیە ئەو قووەتانە دە ویدا کارێ دەکەن.»

3) چونکە هێرۆدێس یوحەننای گرتبوو بەستبوو و دە بەندیخانەیدا هاویشتبوو لەبەر خاتری هێرۆدیاکەس ژنی فیلپۆسکەس برای خۆی.

4) چونکە یوحەننا بە وی گوت: «بۆ تۆ دروست نییە کە ئەوەت ببێ.»

5) و تەمای دەبوو کە بیکوژێ بەڵا لە خەڵکی دەترسا، چونکە ئەویان بە پێغەمبەر دەزانی.

6) بەڵا وەختێکی ڕۆژی بە وەلەدبوونی هێرۆدێس بوو، کچی هێرۆدیا سەمای کرد دە نێویدا و هێرۆدێسی خۆشحاڵ کرد.

7) لەبەر ئەوەی بە سوێند وەعدەی بە وی دا کە هەر چی تەڵەب بکا بە وی بدا.

8) بەڵا ئەو فێرکراو لە دایکی خۆی، کوتی: «سەری یوحەننای تەعمیددەر لێرە لەسەر تەبەقێکی بە من بدە.»

9) و پادشا خەمناک بوو. بەڵا لەبەر سوێندان و ئەوانەی کە دەگەڵی لەسەر سفرەی ڕۆنیشتبوون ئەمری کرد کە بیدرێتێ.

10) و ناردی و سەری یوحەننای دە بەندیخانەیدا بڕی.

11) و سەری وی هێندرا لەسەر تەبەقێکی و بە کچەکەی درا و ئەو بردیە کن دایکی خۆی.

12) و شاگردانی وی هاتن و مەیتی وییان هەڵگرت و ناشتیان، و چوون بە یەسووع خەبەریان دا.

13) وەختێکی یەسووع ئەوەی بیست لە ئەوێ بە گەمێی خۆی وەلا کێشا بەتەنێ بۆ جێیەکی چۆڵ، و کە خەڵکی ئەوەیان بیست لە شاران بە پێیان وەدوای وی کەوتن.

14) و کە وەدەر کەوت خەڵکێکی زۆری دی و ڕەحمی بە وان داهات و نەخۆشانی وانی ساغ کردەوە.

15) بەڵا وەختێکی ئێوارێ بوو شاگردان هاتنە کن ئەوی دەیانگوت: «جێیەکە چۆڵە و وەخت ئەلان ڕابردووە، دەنا خەڵکی مەرەخەس بکە هەتاکوو بۆ دێیان بچن و خۆراک بۆ خۆیان بکڕن.»

16) بەڵا یەسووع بە وانی گوت: «لازم نییە بۆ وان کە بچن، ئەنگۆ بە وان بدەن کە بخۆن.»

17) ئەوان بە وییان گوت: «لێرە نیمانە بێجگە لە پێنج نان و دوو ماسی.»

18) و ئەو کوتی: «ئەوانە بێننە ئێرە کن ئەمن.»

19) و بە خەڵکی ئەمری کرد کە لەسەر گیای ڕۆنیشن، و پێنج نانان و دوو ماسیانی هەڵگرت ڕووی دە ئاسمانێ کرد، مەمبارەکی کرد و لەتی کرد، و نانەکانی بە شاگردانی دا و شاگردان بە خەڵکی.

20) و هەموویان خواردیان و تێر بوون و لە لەتکان کە زیاد بوون دوازدە قرتاڵەی پڕیان هەڵگرتەوە.

21) و ئەوانەی کە خواردبوویان بە قەد پێنج هەزار کەس بوون، بێجگە لە ژنان و منداڵان.

22) و جێبەجێ شاگردانی مەجبوور کرد کە وەژوور گەمێ بکەون و لە پێش ئەوی بچن بۆ ئەو بەری هەتا خەڵکی مەرەخەس کرد.

23) و کە خەڵکی مەرەخەس کردبوو، چوو سەر کێوێکی بەتەنێ کە دوعا بکا و کە ئێوارە داهات بەتەنێ لەوێ بوو.

24) و گەمێ ئەلان زۆر تیرهاویشتنان لە وشکی دوور بوو و لە شەپۆلان دە زەحمەتدا بوو، چوونکە با زیدد بوو.

25) و دە نۆبەی چوارەمی شەوێدا یەسووع هاتە کن ئەوان لەسەر بەحرێ دەگەڕا.

26) بەڵا وەختێکی شاگردان ئەویان دی لەسەر بەحرێ دەگەڕا تێک چوون، دەیانگوت: «غەیبییە»، و لە ترسان قیژاندیان.

27) بەڵا یەسووع جێبەجێ ئەوانی دواند، دەیگوت: «بە غیرەت بن، ئەمنم مەترسێن.»

28) پیترۆسکەس بە وی جوابی دا و کوتی: «یا ڕەب، ئەگەر ئەتۆ بی، ئەمر بە من بکە کە لەسەر ئاوێ بۆ کن ئەتۆ بێم.»

29) و ئەو کوتی: «وەرە.» و پیترۆس لە گەمێ هاتە خوارێ و لەسەر ئاوێ چوو و هاتە کن یەسووع.

30) بەڵا وەختێکی بای دی، ترسا و کە دەستی پێ کرد کە قم ببێ قیژاندی، دەیگوت: «یا ڕەب خەڵاسم بکە.»

31) یەسووع جێبەجێ دەستی درێژ کرد، ئەوی گرت و بە وی گوت: «ئەی کەم ئیمان، لەبەر چی بە شک بووی؟»

32) و کە ئەوان دە گەمێدا وەسەر کەوتبوون باکە ئارام بوو.

33) و ئەوانەی کە دە گەمێدا بوون سجدەیان لێ کرد دەیانگوت: «بەڕاستی ئەتۆ کوڕی خوڵای.»

34) و کە پەڕینەوە هاتنە سەر ئەرزێ دە گنیسارتدا.

35) و کە خەڵکی ئەو جێیەی ئەویان ناسی بۆ هەموو وڵاتی دەوراندەوریان نارد و هەموو نەخۆشانیان هێنا کن ئەوی.

36) و تەڵەبیان لێ دەکرد کە تەنیا دەست لە داوێنی جلی وی بدەن، و هەر کامێکی کە دەستیان لێدا ساغ بوونەوە.