بەندی قەڵای خاو
لە کتێبی:
کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند
بەرهەمی:
فەقێ قادری هەمەوەند (1830-1890)
3 خولەک
660 بینین
میرزام قەڵای خاو، میرزام قەڵای خاو
ئارۆ شیم وە سەیر بورج قەڵای خاو
دڵ زەدەی هیجران، دەروون پڕ زوخاو
کەردم خەیاڵان دنیای ناتەواو
پەرساییم جە سەنگ بورج زەمانە
بێ زەوق و زینەت مەندەی وێرانە
تۆ وە عیشق حەق گەردوون پڕ زات
کێ ڕێژا ڕەنگت؟ کی نیا بنیات؟!
کوانێ بەگلەران ساحێب سوپا و سان
کێ ئۆستاد هاورد تۆی بنچینە نان
کام وەستای نادر نە سەر وەختت بی؟
چەند خان و بەگلەر لەسەر تەختت بی؟
کوا ڕەفیق ڕاست دیدە قەترانان؟!
کوا سان مەجلیس پیر و جوانان
کوا خان و شاهان کەوڵ سمووری
کوا قاوە و قلیان چینی و فەغفووری؟!
کوا دار؟ کوا دیوان؟ فەرموودەی خانان
کوانێ بزورگان، کۆ حوکمڕانان؟!
کوانێ دەروێشان بە ئەڵڵا ئەڵڵا
کوانێ سەییدان؟ کۆ شێخ، کۆ مەڵڵا؟!
کوا تفەنگداران لە بورج قوللە
لە دەنگ بارووت، لە شریخەی گوللە؟!
کوا خواجە و غوڵام کەمەر زیوینان
کوا ترچەداران ماهـ جەبینان؟!
کوا هۆ هۆی مەیدان چابوک سواران؟
کۆ ئەو شادی و زەوق جە بەرقەداران؟!
کوا شانشینت ویەردەی زەمانە
کوا ساحێب تەخت قەڵای وێرانە؟
قەڵا دا جواب قوللەی جاڕووساز
جاگەی تۆپخانە، وامەندەی بێ ناز
وات: پەی چێش پەرسی ئەبلەی دێوانە
ئەحواڵ پەرسیی شەرح ویەردەی زەمانە؟
واتش: ئەی هەتیو لێوەی هەرزەی کاڵ
بێ عەقڵ و بێ فام دەروون پڕ زوخاڵ
یەقین تۆ لە خەوف خودا ناترسی
هەواڵ دەوران دنیا مەپرسی!
دەوران دونیا پەی کەس نەمەندەن
بنچینەی شاهان نە بێخ هۆرکەندەن
عەرزم هەن خزمەت هەر چیت هەن نیاز
گۆش بدەر وە حەرف قەڵاچەی بێ ناز
ڕاستە من قەدیم جاگەی جانان بیم
شەریک و هەمڕاز شای کەیانان بیم
هەم سەراپەردەی حەرەمسەرا بیم
هەم شانشینگەی خان و دارا بیم
مەکان و مەئوای میر و سوڵتان بیم
قاپیی حکوومەت ڕۆم و ئێران بیم
هەم سەیرانگای خاس پۆل ڕەندان بیم
دایم جەولانگەی زولف کەمەندان بیم
دەستکار وەستای قەدیم ساڵان بیم
تەخت بەگلەران کەمەر لاڵان بیم
شاهان موخلیسان من سازان جە نۆ
نەققاش کاری بوو چەند ماهـ و چەند ڕۆ!
بەو شایی و لۆغان پڕ شەوق و زینەت
تا من تەمام کەرد حاکم بە حیکمەت
لە دەنگ تۆپان تەقەی دوور ئەنداز
کەژ و کۆ و سەنگ ماما بە ئاواز
لە بورج قوللە تۆپ مەدان ئاتەش
زەمین مەلەرزا تا ئەندام عەرش
لوتف خوداوەند وەنەم بوو زاهیر
من هەم بە قەڵغان تۆپ و جزایر
نە قوللە ماگە و نە ساحێب تەخت!
جە کۆن سەلم و توور؟ کوا ساحێب ڕەخت؟!
هەر کەس بوینۆ من بە وێرانی
قەت دڵ شاد نەکا وەی دنیای فانی
یە فەقێ واتەن دەروون پڕ جەفا
پەی کەس نەمەندەن دنیای بێ وەفا
یە فەقێ واتەن، قەبرش پڕ نوور بۆ
ڕۆحش جە عەزاب قیامەت دوور بۆ
یە فەقێناسناوی ئەدەبی واتەن دەروون پڕ جە خار
«رب نجنی من عذاب النارعەرەبی»