بڕوا و ناڵەی دەروون
لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
1 خولەک
588 بینین
ئەمن دەرد و مسیبەت، وا لەجێی باب و برا و کەسمە
بەڵێ فریاد و ناڵەی شەو، فەلەک گەر لێم گەڕێ بەسمە
ڕەفیق و دۆست، نەما ئەمڕۆ بە دڵ بێتە عیادەتمان
چییە، دەرد و بەڵا خۆش بێ، غەم و میحنەت بەڵا بەسمە
عیادەت بۆ کەسێ چاکە کە دووچاری مسیبەت بێ
مسیبەت ئەمری مەولایە، ئەمن ئەم ڕەحمەتە بەسمە
غوبارێکم لەسەر دڵ بێ؟ بە ئەشکی دیدەکەم دەیشۆم
ئەمن پێم خۆشە ئەم حاڵە، کەسێکم «بێکەسی» کەسمە
بە بێ مەیلی و موحیبەت کەس ئەگەر بێ؟ هەر نەبێ نابێ
بە غەمخواری بەڵا و دەردت ئەمن خۆم بێکەسی بەسمە
ئیرادەی هەق تەعالایە کە دووچاری مسیبەت بووم
مەڵێ من بێ کەسم میرزاناسناوی ئەدەبی خوا خۆی بێکەسە بەسمە