خاتیمة
لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
3 خولەک
772 بینین
زانینی ئەووەڵ ئە دەس ناکەوێ
بە نەفەس ئاگات لە خاتیمە وێ
زاهیری شەرعی بگرە ئە گەردن
تا ئەم مردن تێ یاخۆ ئەو مردن
چون بەو زاهیرە دڵ نوورانی بوو
پەردەی زوڵمانی لە ڕووی دڵ لاچوو
باتینی شەرعی تێت وەپیرەوە
بەم تەقریرەوە و بەم تەحریرەوە
دەڵێ: تەقازای زاهیر بوو ئەمە
ئەم نیزاعە و ئەم هەموو هەمهەمە؛
یەکێ جەبری بوو، یەکێ قەدەری
یەکێ تابیعی ڕەئیی ئەشعەری
یەکێ لە دەسی تەوارود غەمناک
یەکێ خەریکی دەردی ئیشتیراک
کۆڵانی چاوتەنگ، تەشاوی دڵتەنگ
جێ پەست و بوڵەند خار و دار و سەنگ!
نێڵەی عەوامیل لە ملیدا چوست
هێش و مشانی نەوع نەوعی لێ خست
سەدای سەماعی و قیاسی لە گوێی
نەقێزەی نەقیز مەتڵەب دەیدا لێی
لە هێڵی لەفزی هۆی نەدەداوە
مەعنەوی بە حاڵ دوو بوو بەلاوە
لەلای باخەبەر ناقیس بێ خەبەر،
تەواو بوو، ماوە، سەقیل، مونەککەر
تا وەختێ کەلام سوحبەتەکەی شێخ
ئیزافەی مەعنی هیممەتەکەی شێخ
دای پێی فائیدەی تەخفیف و تەعریف
تەی کرد ڕێگەی حەق پێی، چلۆن؟ زەریف:
«قيلَ لَهُ انظُرْ مِنْ أعْلَی الدَّرَجْعەرەبی
لِقاح صَفْصَفْعەرەبی» بێ ئەمت و عیوەج
لە «كنْتُ كنزاً مخفياًعەرەبی» نیشان
«فأحْبَبْتُ أنْ أعْرَفْعەرەبی»، چاک بزان
«فَخَلَقْتُ الخَلْقًعەرەبی» بۆچ؟ «لِكَی أعْرَفعەرەبی
فَاعْرِفِ النّائِب وَ قُل، لا تَخَفعەرەبی»:
ئەگەرچی مەحبووب پاک پەردەی غەیب
دامەنە بێ گەرد لە توهمەت و عەیب
«فی كَمَالَيْهِ بالغِنی مَقروُنْعەرەبی
عَمَّا قَدْ وَجَدْ وَ عَمّا يَكوُنعەرەبی»
ئایینەی بچووک تەنگی کەونییە
ئایینەی باڵانومای ئەو نییە
شانەی تەفاسیل عەینی کائینات
داد، داد وە تاتای زوڵفی ئەو نادات
خوسووس ئایینە ئەغڵەب بۆ عەیبە
چ عەیبێ لەلای «عالِمُ الغَيبَعەرەبی»ە
توغرای خودبەخود ئارایش دادە
وە ئەندازەی حوسن ئەزەل ئامادە
گرنج و شکنج پێچپێچ لەسەر خۆی
کەی ڕێی کەوت تەرتیب تیپ ڕەی و کەی
چ ئیحتیاجی هەیە بە شانە
«سُبْحَانَهُ مَا أعْظَمَ شانَهْعەرەبی»
بەڵێ موختارە ئەر خەڵوەتی بوو
موتەفەززیلە ئەر جەلوەتی بوو
هەروەها سیفات مەزهەرن بۆ زات
ئەسمایچ مەزهەرن یەک یەک بۆ سیفات
بۆ هەر یەکێکیچ لە ئەسمای حوسنا
موقەددەری کرد یەکێ لە ئەشیا
کەوا لایق وێ بۆ مەزهەرییە
بۆ ئایینەی ئەو ئیسمی عەلییە
کردی بە مەبدەء لەبۆ ئەو شەیئە
ئەو ئیسمە خۆرە و ئەو شەیئە فەیئە
موستەعید دەوێ بەو ئیسمە ئەو شەی
بەو ئیسمە دەکا حەمد و شوکری حەی
زوبانێکی پاک مەلەکووتیی هەس
پێی دەکا تەسبیح جەنابی ئەقدەس
کە پێی عەتا کرد ئەم مەزهەرییە
بۆ وەسفی جەمال یا جەلالییە
دەلیلی ئەهلی حاڵە موتتەزیح
«وَ إِن مِنْ شیء إِلّا يُسَبّحْعەرەبی
فبِتقدير العزيز الخبيرعەرەبی
ألأشيا طُراً كَانَتْ مقاديرعەرەبی
لِأسمائِهِ وَ صِفاتِهِعەرەبی
تَجَلَّتْ فيها، لاَلِذاتِهِعەرەبی»
جێی نییە جیلوەی زاتی بەتاقی
مەر دڵی موئمین فانی و باقی
دەرکی دڵی خەڵق هەر دادەمێنێ
هەر خۆی لەبەر چاو خۆی دەنوێنێ
عاریف هەر خۆیە و مەعرووف خۆیە و بەس
مەعریفەتی حەق بۆ کەس نادا دەس
سیدقی قەزییەی مووجیبە ڕاسە
موقتەزیی وجوود مەوزووعە، واسە
تۆ خۆ مەعدوومی هەر نادیاری
نە موختاریت ڕاس نە لاموختاری
نیزاع بڕیاوە دەگەڵ خاس و عام
«صَحّ العقيدة وَ تمَّ الكلامْعەرەبی»