مبحث فرق الخلق والاکتساب و الٲرادة و القدرة و الٲختیار ٢
لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
10 خولەک
775 بینین
حیکمەتێ هەیە لەم تەرتیبەدا
لەم نەزم و نەسق زۆر عەجیبەدا
ئەرچی عەقڵی من دەرکی تێ ناکا
سەر بەرەوژوور یا بەرەوژێر ڕاکا
دەڵێن: تا تەمیز ئەبەین بکەوێ
ئوموور موختەلیت موشتەبیهـ نەوێ
یەکێ حاکم بێ، یەکێ مەحکووم بێ
یەکێ خادیم و یەکێ مەخدووم بێ
یەکێ شاگردە، یەکێ ئوستادە
ئەوە نوقسانە، ئەمە زیادە
ئەوە سیاهە و ئەم یەکە سفید
ئەوە موفیدە و ئەمیان موستەفید
فڵانە باوکە، ئەوە لە ئەولاد
لەدوای ئەولاد پێی دەڵێن ئەحفاد
لە بوخارە هەور، لە هەورە مەتەر
لە مەتەر گیا سەر تێرێتە دەر
موقەددەم ناوی نریاگە سەبەب
بە موئەخخەریان دەڵێن موسەببەب
هەردوولا هەر خەلق ڕەببی هادییە
سەبەبییەتیان ئەمری عادییە
لە قودرەتی حەق عادەت جارییە
ئەو تێتە وجوود، ئەم دیارییە
«يُمْكِنْعەرەبی» ئار بوێ و ئیحراق هەر نەوێ
یا ئیحراق وە بێ ئاگر هەڵکەوێ
لزوومی عەقڵی لە بەینە تەرید
«يَفْعَلْ ما يشا، يَحْكُمْ ما يُريدْعەرەبی»
چونکە تۆ چاوت وا پێی دەکەوێ
وەها دەزانی ئەمیان لەو دەوێ
مەبسووتە و مەقبووز بێ دەستەڵات فەی
«هُوَ المُسْتَقِل فی الخَلْقِ للشَّیعەرەبی»
هەر بە خەلقی ئەو گشت دێتە عەیان
سیفاتی عەبدیچ دەگەڵ خاسەیان
قودرەت دەگەڵی تەعەللوقیدا
تێرێتە وجوود لە ئادەمیدا
کەوا مەشهوورە بە ئیستیتاعە
«مَعَ الفِعْلْ عِنْدَ هذی الصِنّاعَةعەرەبی»
وەک سەلامەتیی ئەسباب و ئالات،
کە تەکلیف تەعویل لەسەر ئەو دەدات،
بە ئیستیتاعە ئەویچ ناو دەبرێ
«مَنِ اسْتَطاعَعەرەبی...» بە دەلیل دەکرێ
کە بەندەی مەوسووف گێڕا بەوانە
کردی بە مەحەل ئەو سیفەتانە
قودرەتی «مَعَ التَعَلُّقعەرەبی» ئاورد
ڕاس دەگەڵی فیعل موقارەنەی کرد
ئەو فیعلە دەفعی خالیقی وەدوود
«تعقيباًعەرەبی» زاتی تێرێتە وجوود
بەندە لەوێدا دەوێ بە موختار
بۆ تەکلیفی شەرع دەوێ بە مەدار
ئەگەر وە بێ ئەو قسەی مەزکوورە
خەلقی فیعلی کرد بەندە مەجبوورە
خولاسە عادەت جارییەی حەقە
ئەو خەڵقی سەبەب عادیی ئەم خەڵقە
تا بەندە بەوتەرز نەکا بە موختار
تەکلیفی شەرعی لێ ناکا جەببار
نیشانەی شێوەی موختاری چییە؟
تەیەسسور بۆ ئەو تەرک و فیعلییە
ئەوە عەلامەت ناموختارییە
بێ تەیەسسوری و ئیزتیرارییە
حاڵەتی ئەووەڵ تەکلیف بە حیکمەت
حاڵەتی دووەم عەفوی بە ڕەحمەت
ویجدان فاریقە «بَبْنَ الحالَتيْنْعەرەبی»
بینا لە ووسعەت تەکلیف تێتە بەین
هەر چی «عادةً فی الوُسْعَهعەرەبی» نەوێ
بەو چشتە تەکلیف ناوێ هەڵکەوێ
ئەو موقارەنە کە پێی دەڵێن کەسب
ئیجاد لەدوویە بۆ تۆیە «فَحَسْبْعەرەبی»
زاهیری ئەحکام شەرعی تاهیرە
مەناتی ئەوان فیعلی زاهیرە
ئەو مەحەللییە و ئەو مەوسووفییە
با تەئسیر نەوێ بۆیان کافییە
لەسەر هەر فیعلێ بە بێ گفتوگۆ
موتەعەللەقە بۆ قودرەتی تۆ
ئەرسەد کە هەیە تەئسیری دەربەس
لەسەر ئەو فیعلە تەکلیف لە تۆ هەس
وا موقارەنە بێ تەئسیر ماوە
کەسبی ئەشعەری تەفسیر کریاوە
نیسبەتی مەدە ئەباڵ وەقاحە:
قودرەت بێ تەئسیر مەحز ئیستیلاحە
لەلای خۆت قودرەت وا بکەی تەحریر
لە مەفهوومیدا موعتەبەر تەئسیر
نەفیی تەئسیرت کە بە دڵ ئاورد
ئەواها نەفیی قودرەتت هەم کرد
یا وەختێ قودرەت تەئسیری نەبوو
ئەوا ئیستیحقاق جەزا لەناو چوو
قودرەت وەسفێکە، ئەگەر هەست دەرک،
«يَصِحُّ مِنْها ذالِكَ المذكورعەرەبی»
بۆچ ئەگەر قودرەت خودایی نەوێ
ئەو فیعلە بەویچ هەر مەوجوود دەوێ؟
لاکین بە قودرەت قادری مەعبوود
ئەو فیعلە چونکە دەیێتە وجوود
دەوێ قودرەتی بەندەی پڕ تەقسیر
«مُقارن الفعلِ مِنْ غير تٲثيرعەرەبی»
بەڵ وتگیانە عولەمای قادە:
قودرەت وەسفێکە ئەودووی ئیرادە
موئەسسیر وێ وەک قودرەتی «ذو الخلقعەرەبی»
یاخۆ کاسب وێ وەک قودرەتی خەلق
مەعنای تەئسیریچ ئەگەر لەیاد وێ
وە نییە مونحەسیر هەر «فی الايجادعەرەبی» وێ
موددەعی ئاگای هیچ لە خۆی نییە،
سەبەب بێ تەئسیر دەڵێ بۆ چییە؟
ئەر نەیێ بە هەور ترش و تاڵەوە
ناوا کەل و پەل کەس وە ماڵەوە
ئەر نەدا باران پەڵە لە زەوی
کەی ئە تەدارەک جووتت دەکەوی؟
ئەر ئاگر نەوێ من کەی بزانم
ئارەبڕ بکەم دەوری خەرمانم؟
خەلقی قودرەت ڕەبت لە مندا نەوێ
چلۆن بزانم ئەو فیعلە دەوێ؟
تۆ خۆت کەسێکی موعریز لە حەقی
ئەشعەری فەرمووی: تۆ موستەحەقی؟
بێ ئیستیحقاقی زەرەری چییە؟
بە فەزل و عەدلە بە عەمەل نییە
ئەر دەڵێی ئەو کەسب زەعیف بەوتەورە
بۆچ لایقە بەو عیقابی گەورە؟
دەڵێم ئەو کەسبی زەعیف بەوتەورە
بۆچ لایقە بەو سەوابی گەورە؟
ئەر لەم مامەڵە خەبەردار دەوی
تۆ فانی دەدەی، باقیدار دەوی
خوسووس وجوودت لەوە موستەفاد
«لَيْسَ عَلَيْهِ حَقّ للعِبادعەرەبی»
مەڵێ، وەک ناڵێی ئیجادی ئیحراق
«بَعْدَ مَسّ النارعەرەبی» بۆچ دەکا خەللاق؟
لەدووای ئەوە بۆچ ئەو سەوابە؟
یا دووای ئەوە بۆچ ئەو عیقابە؟
ئەر تەخسیس بکا بەعزێ بە سەواب
وەر تەخسیس بکا بەعزێ بە عیقاب
بەندە بەندەی خۆی موڵکیچ موڵکی خۆی
کوا زوڵم و ستەم؟ هەر چەنە دەدەی!
بەڵێ مەدح و زەم حەسەن و بێ فەڕ
بە ئیعتیباری مەحەللیی بێ گەڕ
ئەر بارانی خەیر بە ڕۆژ و بە شەو
لە هەوری وجوود مەرحەمەتی ئەو
نەبارێ وەسەر عەدەمدا تاوێ
عەدەمی هەر شەڕ تێرێتەم ناوێ
پەس ئەر سەواب دا وەهـ وەهـ لەم فەزڵە
وەگەر عەزاب دا بەهـ بەهـ لەم عەدڵە
سیڕڕی مەزهەبی شێخ، ئەر بەیان بێ
دەشێ موددەعا تەمام عەیان بێ
تەوحیدی ئەفعال موقتەزای واسە
قودرەتی بەندە بێ تەئسیر ڕاسە
نیسبەتی فیعلیچ حەقیقەت دەدرێ
«يَحْتَمِلْعەرەبی» تەوجیهـ بەم تەرزە بکرێ
سیفاتێ کەوا لە ئێمەدا هەس
مەبادیی ئەفعال ئیختیارییەس
لە خۆیان مەناس خەواسی ئەوان
مەزهەری خەواس سیفاتی خودان
ئیزهار دەکا حەق خەبیر و عەلیم
«حُسْنی الخواصّعەرەبی»ی سیفاتی قەدیم
لە سیفاتەکەی ئێمەدا وەها
«عَلی وِجْهَةِ نَتَّصِفْ بهاعەرەبی»
وەک دەڵێن کە نەفس حەیی «بالذاتعەرەبی»ە
بەدەنیچ حەییە هەر بەو حەیاتە
بەڵ دەڵێن: «بِعَيْن ٳرَادَتِها،عەرەبی
عَيْنِ علمها، وَ قُدرتِهاعەرەبی»
موریدە و عەلیم، قەدیرە بەدەن
بێ ئەمە مەجاز بۆی قەرار بدەن
لەبەر ئیختیلاف ئەنواع و ئەشخاس
ئیزهاری دەکا بە چەند نەوعی خاس
لە زیعف و قووەت، قیللەت و کەسرەت
یەعنی موافیق بۆ قابیلییەت
بە ئیشارەی ڕووت خۆ دەدا لە ڕووت
«بِی يَسْمَعْ وَ بی يُبْصِرْعەرەبی» دەفەرمووت
مەسەلا: قودرەت بەشەر، بشنەوە،
مەزهەری تەئسیر قودرەتی ئەوە،
تەئسیرێ کەوا زاهیر «فی الخلقعەرەبی»ە
هەر تەئسیرەکەی قودرەتی حەقە
«عَلی تَفَاوُتْ ٲظْهَرَهُ فیعەرەبی
قدرة الخلقِ بالفضلِ الوفیعەرەبی
فذاكَ الفضلُ الصّادِرُ عَنّاعەرەبی
صادِر عَنهُ قطعا، لكِنّاعەرەبی
ذالِكَ الفِعلَ قائِمّ بناعەرەبی
بلاَ شُبْهة، لا بِربّناعەرەبی
لانهُ مِنْ اوصاف الاجسامعەرەبی
تَعَالی عَنهُ خالق الٲنامعەرەبی»
ئەم تەحریرە چاک لە مەحزوور پاکە
نە تەوارودە و نە ئیشتیراکە
بۆچ ئەو تەئسیرە بەو دەوێ سدوور
هەر یەک تەئسیرە دەیێتە زوهوور
وەها کە وەسفی حەق تەعالایە
دیسان بە ڕاسی وەسفی ئەم لایە
تەئسیری ئەوە چونکە خودسەرە
تەئسیری ئەمە چونکە مەزهەرە
«فرقّ لطيفُ فی البَيْنِ ٳسْمَعْعەرەبی»
ئەو بە ئەسالەت، ئەم بە «بالتبععەرەبی»
قیامی مەعنای واحید بە ئەمرەین
بە ئیتتیسافی «لَيْسَ فيه شَيْنعەرەبی»
هەر وەک ئیتتیساف بە وەسفی سیرعەت
بۆ موتەحەڕڕیک، لەبۆ حەرەکەت
بۆ بەندە ویجدان «ٲوضحِ السُبُلعەرەبی»
بۆ حەق بە دەلیل ئیستینادی کول
«ٳسْنادُ الٲفعال للربّ الهادیعەرەبی
كٳِسنادها الی العبادعەرەبی
ٲی بالحقَيقَةْ ٳلی الطرفَيْنْعەرەبی
لا تجوَّز ٲصْلاً فی ذا البينعەرەبی»
بەڵێ واجبە ئیحتیات بکەین:
مووهیم ئەباڵ حەق هیچ ئیسناد نەدەین
هەر وەک ئاکیل و شاریب و فاسیق
نەک میسلی موعتی، خالیق و ڕازیق
ئەر دەڵێی: زاهیر لەم تەحقیقەدا
نایەڵێ حەسری خەڵق لە حەقەدا
دەڵێین: مەعنای خەلق ئیجادی تاممە
تابیعی عیلمی تەمام و عاممە
عیلمی تەفسیلی وا نەبێ مەجهوول
شەیئێ لە هیچ جوز لە ئەجزای مەفعوول
خۆ عیلمەکەی تۆ ناقیسە و موجمەل
عەری لە تەفسیل ئاخر و ئەووەڵ
ئەم قودرەتی تۆ و ئەم خواهیشی تۆ
ئەڵبەت تابیعە بە دانشی تۆ
هەرگاهـ کە مەتبووع وەها هەڵکەوێ
حاڵی تابیعت لێ مەعلووم دەوێ
مەزهەر ئەگەرچی ڕاسە مەزهەرە
لە هەم عینانیی موزهیر ئەودەرە
کەسبێکی هەیە بە موجاوەرە
نە «بالمرّةعەرەبی» هیچ، نە موکابەرە
بڵێ بە فانۆس: ئەم زەوئە ئی تۆس
چلۆنە دەگەڵ شەمعی ناو فانۆس؟
ئەملا و ئەولامە میسالی «ٲوْلیعەرەبی»
نییە، «لله المَثَلُ الٲعلیعەرەبی»
بێ کەمم و کەیفی پێم دەڵێ: مەڵێ
ئەمما چی بکەم کە «مشكاةعەرەبی» دەڵێ
پەس ئەو تەئسیری ئیختیارییە
بەم وەجهە مەنسووب ئەباڵ بارییە
کەوا تابیعە بۆ قودرەتی ئەو
قودرەتیچ بۆ عیلم ئیرادەتی ئەو
خەلقە و لەوێدا هیچ نەقسی نییە
فیعلەکەیچ دەڵێین پێی: مەخلووقییە
ئەمما «مِنْ حيثُعەرەبی» قودرەتەکەی تۆ
عیلم و ئیرادە و فیترەتەکەی تۆ
قەتعی نەزەر کەی لە مەزهەرییە
لە هەم جیواری و لە مەحەللییە
کە پێی مەوسووفی و پێی دەوی موختار
لە ویجدانەدا هیچ نییە دیار
لەوە وتیان: خەلق ئیجادی تاممە
لێت نەشێویە چاکی بفامە
یانیهای فیعلی خالیقی ئەکبەر
نییە لە تەرزی کرداری بەشەر
فیعلی ئەو خەلقە و تەمام و جێگیر
ئیجادی مەعدووم «واجب التٲثيرعەرەبی»
کەسبە و نوقسانە فیعلەکەی عیباد
«لاَ تٲثيرَ لَه لا وَ لا الايجادعەرەبی»
بەڵێ چون تەئسیر لەو دەیێتە دەر،
لێی ئیسناد دەدرێ و دەوێ وە مەزهەر،
پێی دەڵێن: وەسف و تەئسیری ئەوە
لە خەلق و تەئسیر دوور ئەوە کەوە
ویجدان وەهایە دیارە لێوە
تۆ هەر چتێکی دەپێچیەی پێوە
با نەڵێن: بەسە لە عەقڵی دەرچوو
«لا خالِقَ لا مُوجِدْ ٳلّا هُوْعەرەبی»
بۆچ ئیجاد و خەلق لەبەر چەند دەلیل
پێی دەوێ عیلمی موحیت بە تەفسیل
«حَصَرّ فی اللهِ ذا العلمُ الٲكمَلعەرەبی
فانحَصَر الخلقْ فيه، عَزَّ جَلَّعەرەبی»
ئەمما بۆ موتڵەق فیعل و ئیختیار
عیلمی تەفسیلی نادرێ قەرار
ئیسنادی ئەفعال وا حەقیقی بوو
لە دەس قودرەتی ئێمەیچ تەسیر چوو
مەزهەب و مەشرەب شێخی ئەشعەری
عەیان بوو بیزان نەک بە سەرسەری
خەواسسێ کە هەس بۆ سیفاتی ناس
هەرگاهـ خەواسسی سیفاتی خوداس