خەلیفەی چوارەم

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 3 خولەک  520 بینین
شەهی موڵکی ویلایەت کەی عەلی بوو
موزەیین تاجی فەرقی هەر وەلی بوو
گوڵی گوڵزاری ئالی مستەفا بوو
چراغی نووری چاوی ئەتقیا بوو
سەحابی ئەوجی فەیزی بوو گەوهەربار
بووە گوڵشەن لەوا هەرچی خەس و خار
خەمۆشی مەشرەب و حیرەت کەلامی
ڕیازەت دەستگاهـ و هەستی جامی
مەدینەی عیلمە خۆی شاهی مەدینە
«عليُ بابهاعەرەبی» بۆ ئەم مەدینە
جەمالی شەمعی ئیدراکی مەعانی
موحیتی گەوهەری سڕی نیهانی
دڵی پڕ نوور و سینەی مەخزەنی نوور
لە سافی تینەتا «نور علي نورعەرەبی»
مودەڕیس خانەیە سەفحەی جەبینی
کیتابی عیلمە چینی ئاستینی
دڵی پڕ گەوهەری دەریای ئەسرار
ئەکا تالیب لەوا تەحسیلی ئەفکار
نیگاهی سەیقەلی زەنگاری غەم بوو
خەیاڵی بەرقی خاشاکی ئەلەم بوو
بە دەستی قەلعەگیر و زولفەقاری
لە هەر لا بارشی نەسرەت ئەباری
سەما پەستی بڵندی قەدری ئەو بوو
سەخا مەحجووبی بەحری جودی ئەو بوو
نەسەب شاهـ و حەسەب شاهـ، مستەفاخوو
جیهانگیر و جیهانبەخش و خوداجوو
بە قەولی خارجی گوێ مەگرە ئەی دڵ
سەگ و مەهتاب و خار و خەرمەنی گوڵ
بە ئاوازی سەگان و خوکی مەردار
زیانی نابێ هەرگیز شێری جەببار
خەلیفەی چوارەمین شاهی ویلایەت
لە سوورەی «هل ٲتیعەرەبی» باسی نیهایەت
سوپاسی حەق سەرم دانا بە ئیخلاس
لە یومنی سورەی «الحمد اخلاصعەرەبی»
لە دەرگاهی خەلیفانی پەیەمبەر
لە ئیقلیمی هیدایەت بوونە ڕەهبەر
بە شوکری نیعمەتی ئیخلاسی هەر چوار
سەری هەر موو زوبانێکە لە سەد زار
لە تاریکی شەوی جەهل و نەزانی
هەموو هەر ئافتابن گەر بزانی
ئەووەڵ بۆ ئاسمانی سیدقە سددیق
وەکوو خورشیدە ڕوخساری بە تەحقیق
دووەم شاهی سەریری عەدل و ئیحسان
سێیەم کوهی حەیا عوسمانی عەففان
چوارەم فاتیحی قیلاعی خەیبەر
لەقەب شێری خودا و ئیسمی حەیدەر
کەسێ بوغزی یەکێکی بێ لەمانە
سەگ و بێ دین و نامووس و ئیمانە
خودا بێزارە لێی ئەحمەد تەوەللا
لە لوتفی هەردوو مەحروومە لە هەر لا
لە فەیزی سوحبەتی سوڵتانی «لولاک»
سەحابە یەک بە یەک وەک گەوهەری پاک
خودایا تۆ کەریم و باری
بە حەقی مستەفا و چوار یاری
بە حەقی فاتیمە و حوسنی سیفاتی
بە حوسنی خاتیمە و هەم نووری زاتی
بە خوێنی ناحەقی پاکی شەهیدان
حسەین و هەم حەسەن دوو شاهی مەردان
بە جانی جوملەی ئەسحاب و یاران
بە ئەهلی بەیت و نەزری ڕەوزەداران
بسووتێنە بە بەرقی یەک نیگاهێ
خەس و خاشاکی قەلبم سوبحگاهێ
زوبان و ناتیقەم بوو هەرزە گوفتار
لە تەعنی ئال و بەیت جوملە ئەبرار
لە بازاری گوهەرسەنجی مەعانی
خەزەف کەس نایکڕێ هەرچی بزانێ!
ئەدەب باشە، خەمۆشی و بێ سەدایی
لە نەعتی ئال و بەیتی مستەفایی
بە چی بم، کەڵکی چی ئەگرم کە من کێم
غوباری نیستیم و وا لەبەر پێم
کەفێ خاکم پەرێشانە وجوودم
سجوودم بێ وجوودە وەک وجوودم
قبووڵم کەن ئەگەر شاهان لە دەرگاهـ
بە خادیمناسناوی ئەدەبی یا بە سەگ هەر گاهـ و بێگاهـ