خەلیفەی یەکەم

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 2 خولەک  586 بینین
خسووسەن حەزرەتی سددیقی ئەکبەر
لەژێر ئاڵایی دین سەردار و سەروەر
بە تەسدیقی نەبی دڵ تا زوبانی
منەووەر بوو بە شەمعێکی نیهانی
بە نیسبەت یەک ئەبوبەکر و پەیەمبەر
وەکوو ڕەنگ و گوڵ و هەم ئاو و گەوهەر
بینای خانەیی دینی موبین بوو
نیهالی گوڵشەنی سیدق و یەقین بوو
نەدیمی وا نەبوو بۆ شاهی، «لولاكعەرەبی»
لە حەزرەتیا لە جانبازی بوو بێباک
لەبۆ ئەو سەروەرە وا جان فیدا بوو
لە کاتی پای لە زاری ئەژدەها بوو
نەسیمی سوبح هەر وەک میسکی تەڕ بوو
بە باغی سیدقیا کاتێ گوزەر بوو
لە قەولی ناکەسان گوێ مەگرە ئەی یار
بە شوعلەی ڕۆژ ئەکەن ئیزهاری ئینکار
ئەگەرچی نووری ماهی ئاسمانی
بە ئاوازی سەگان نابێ زیانی
بە میعراجی گەیی ئیخلاسی ئەفکار
موخاتیب بوو بە عەتقی خۆی لە غەففار
لە باغی سیدق و هەم گوڵزاری تەوحید
گوڵێ بوو تا ئەبەد خەندان و جاوید
فیدای ئەو کەسەم گەر خۆی فیدا بوو
بە دینی ئەحمەدی زوو ئاشنا بوو
سەرم هەڵناگرم لەم ئاستانە
بە تیری تانە گەر بمکەن نیشانە
لە ئەشکی خەجڵەتا وا غەرقی خوێنم
لە گوڵزاری عومر سەر دەردەهێنم