ئامۆژگاریی مرۆڤ

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 2 خولەک  687 بینین
نیدای مەحرەمی خەڵوەتگەهی سەرای سروور
خیتابی ئایەی تۆ بوو «الی اللهعەرەبی» ئەی مەغروور
خیتابی حەزرەتی جانان ئەڵێ بە هەر ساعەت
کە ئەی خولاسەی تەقدیر و زوبدەی مەقدوور
جیهان و ئەهلی جیهان بێ وەفا و بەد عەهدن
کە دۆستانی حەسوودن وە دوژمنانی غەیوور
فرازی دوور و درێژت گەلێ لەسەر ڕێیە
لە ئاستانی عەدەم تا بە دادگاهی نشوور
مەکانی عارییەیە تۆ دەمێ کە میوانی
وەها مەکە لەبۆ عالەمی ببی بە نفوور
چە قووەتێکە لەبۆ قووتی لوقمەی نانێ
هەتاکوو ئەم شکەمەی خیرە سەر بکەی مەعموور
وە یا چە زۆر و تەعەددایە بۆ پەلاسی لیباس
بە هەر دەمی دڵی مەخلووقی خوا ئەکەی ڕەنجوور
هەتا کەی ئەم هەموو زۆرت لەگەڵ عیبادی خودا
بە ماڵی مەردمی بێچارە بەس کە قەسر و قسوور
هەتاکوو حورمەت و جاهی بە دەستی خۆتبینی
بینا ئەکەی لە هەموو لاوە فیتنە و شەڕ و شۆر
هەتاکوو کوێ دەچی عومرت گەیشتە حەفتا ساڵ
سەرت دەلەرزێ لە پیری و پێ لەسەر لەپێ گۆڕ
لە کاتی حەشر و حیسابا چە مەعزیرەت دێنی؟
بە حوکمی مەحکەمەی حەق تۆ نابی قەت مەعزوور
کەوابوو بەسیە، نەماوە، مەجالی دونیاکەت
خودا غەفوورە بە تۆبە گوناهـ ئەبێ مەغفوور
بە ئەشکی حەسرەتەوە تەڕ کە خاکی دەرگەهی
بڵێ کە «تبت اليك الهی ٲنت غفورعەرەبی»
ئەگەرچی زۆرە گوناهت بە چەشنی شاخ و جەبەل
خودا بە پەردەی عەفووی هەمووی ئەکا مەستوور
بە ئاهی نیوە شەوت دێتە گوێت لە عالەمی غەیب
بە موژدەی سەحەری «ان ربنا لغفورعەرەبی»
ئیلاهی عەبدی تۆ خادیمناسناوی ئەدەبیی حەبیبی تۆم
ئومێدی مەغفیرەتم لوتفی تۆیە یەومی نشوور