دووری لە یاری عەزیز و نیشتمان
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
3 خولەک
977 بینین
شەماڵ شنەت بێ گیان بە فیدات بم
سەرگەردی کزە و ورشەی هەوات بم
پەیکی خۆشخەبەر بە شارانەوە
موژدەگانیدەر بە یارانەوە
کزەی نەسیمت سەحەرگاهەکان
فێنکی بەخشی دڵسووتاوەکان
تەنها بەجێما و دڵم دەرچووە
چەند ڕۆژە ئازیز بە سەفەر چووە
گیانی شیرینم ئێستا هەڵستە
بە گورجی بڕۆ هیچ ڕامەوەستە
وەک گێژەڵووکەی هەناسەی شەوم
هەناسەی دووری شەوی بێ خەوم
سەڵاوی گەرمم تۆ لە وەتەن کە
عبووری بەسەر باغ و چەمەن کە
لە شاخ و داخ و لە دار و بەردان
لە کەژ و کێو و هەم دەشت و هەردان
لە باواجیشوێنیەوە تا هەیبە سوڵتانشوێن
سەڵاو لە دار و بەردی نیشتمان
لە ئەسکی کۆوە پێ ئەڵێن کوکون
سەڵاو لە زیند و لە مردووی کەکون
لە لوتکەی بەرزی شاری چنارۆکشوێن
کاتێ ئەگاتە کانی حەمامۆک
لەتاو چنارۆک هەر وەکوو چنار
گڕ ئەگرم دایم لە دووری دیار
دێتەوە یادم کەوشەک و سەیران
لە تاتوکەکان تا کانی بسکان
هەوارگەی کوڕان سەیرانگای کچان
لە ڕەزی بۆزی تا ئۆمەر خوچانشوێن
جێگا کەوشەک و سێ بازی یاران
ئێستا کێلگەیە یا وەکوو جاران
سەڵاو لە گەورە و بچووکی شار بێ
دوعای پیاوچاکان بۆیان لە کار بێ
مونسی شەو و ڕۆژگاری دووریم
تەسەللادەری گیانی سەبووریم
ڕەفیقی خۆشی و ناخۆشی و سروور
فەرەح بەخشی دڵ چە نێزیک چە دوور
جڵەوکێشی شەوق شەوگاری شادی
بەزم ئارای مەجلیس عەیش ئازادی
شەمعی شەوگاری شادی و سروورم
پەروانە ئاسا سووتاوی نوورم
هەروەک هەناسەی سەحەرگاهی من
بە ئەدەب بچۆ خزمەت ماهی من
ئەگەر خەوتبوو هەڵی بستێنە
سەڵاوی منی زوو پێ بگێنە
لە هەڵساندنا ئەزیەتی نەدەی
ئێشی پێ نەگا کاری وا نەکەی
ئێشێ بەو بگا زوو بە من دەگا
ئێمە یەک ڕۆحین لە دوو بەدەندا
سەڵاوی گەرمی غەریبانەی من
پێشکەشی بکە بە جانانەی من
لەو کاتە کە لێم ون بووە ئەو یارە
ڕەنگزەردی دووری لە ڕووم دیارە
لێی دیاری داوم وا دەردی فیراق
تامی زەهر ئەدا دووریت لە مەزاق
بێ تۆ دۆزەخە بەهەشت و گوڵشەن
گوڵنارە گوڵزار وەک خارە چەمەن
ئاشنا و دۆستان کە دێنە یانەم
بێ تۆ بۆ هەمووان وەکوو بێگانەم
بەس بمسووتێنە بە ئاگری دووری
دڵم بەبێ تۆ نایێ سەبووری
یاران هەموو شەو بە کەیف و سەفا
منیش لە دووریت ئەبینم جەفا
نە شەو ڕەحەتم نە ڕۆژ دڵشادم
لە کولبەی حوزنم تۆ دێیە یادم
خەیاڵم ئەڕوا بۆ تۆ سوو بە سوو
دڵیش پێم ئەڵێ «ولا تيٲسواعەرەبی»
پیری و بێ تاقەت قامەت چەماوە
جوز یادت مونەس لەلام نەماوە
تاقەتم تاق بوو ئاخیر نەفەسمە
دەردی جودایی ئەوەندە بەسمە
شەریکی ناڵەی شەوانی دووری
مەرهەمی زامی دڵی مەهجووری
بە مەرگت دایم ناڵە و زاریمە
مونەسم ناڵەی شەو بێداریمە
نەک نەتبینمەوە ئازیز جارێ تر
بۆ دەردی دووری بکە چارێ تر
ئەوراقی ژینم وا بە هەواوە
بۆ هەر لا ئەچی بەبای فەناوە
ماڵاوای مێژووی کامەرانیمە
نیشانەی ئاخر زیندەگانیمە
دڵ لە جێگاتە چاوم لە ڕێگات
لەم دەردی دووری زوو بمدە نەجات
کاری شەوانم خەیاڵی باڵا
شەرحی دووری تۆ ئەکەم موتالا
بەسیە جودایی وەرەوە بۆ لام
«خادیمناسناوی ئەدەبی» تۆش بێنە کۆتاهی کەلام