بەیاد هێنانەوەی ناوی هێندێ لە شاعیرە کوردەکان
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
9 خولەک
1207 بینین
شەوێ دانیشتبووم بێ یار و بێ ئەحباب و هەم هەمدەم
لە کولبەی حوزنەوە دەستم بەسەر زانۆیی دەرد و غەم
لە دڵدا فکری عەیش و نۆشی ئەییامی جوانیم بوو
موتالای سەفحەی دیوانی مەعنایی کامەرانیم بوو
ئەگەر چی یەک بە یەک ئەوراقی عەیشی خۆم تەماشا کرد
کەچی پیری لە وەختێکا لەمانەی جوملە حاشا کرد
گوڵ و گوڵزاری عەیشم بوو کە تێکی دا خەزان ئیمڕۆ
سروور و عەیش و شادیم بوو، کەوا نەیهێشت زەمان ئیمڕۆ
دڵم پەروانە بۆ شەمعی جەمالی ڕوویی یاران بوو
بە بای پیری کوژاوە شەمعی من یەک لەحزە تابان بوو
لیباسی تەعزیەی پۆشی دڵم غەمناکە ئێستاکە
لە بێ ناونیشانی شاعیرانی کوردە غەمناکە
کوتم ئەی دڵ لەبۆ تەفریحی تۆ ئێستا ئەکەم باسێ
لە بادەی سافی شیعری کوردەکان بیخۆرەوە تاسێ
لە ئەووەڵ پیری نۆدێهی کە مەعرووفێکی مەعرووفە
لە عەسری خۆی کە عەللامەی زەمانی خۆیە مەوسووفە
یەکێ بوو حاجیبی دەرگاهی عیلمی ئیبن حاجیب بوو
علوومی شافییە و کافی لەبۆ ئەمرێکی واجیب بوو
دووەم کاک ئەحمەدە خەیروول خەلەف قوتبی زەمانی بوو
لە عیلمی زاهیر و باتین کە مەشهووری جیهانی بوو
بە خالیس پێت بڵێم «خالیسکەس» لە خێڵی تاڵەبانی بوو
لە تەعلیمی علووما گەوهەری بۆ تالیبانی بوو
لە نەسلی ئەو «ڕەزاکەس» بوو گەر ڕەزا نەبوو قەزا بوو
لە شیعر و قافیەی جوانی ڕەزا بوو بێ ڕەزا بوو
لە سەهبای ئەزەل مەستی شەرابی عەشقی جانان بوو
وەکوو شیبلی و جونەید و بایەزید و پیری کەنعان بوو
فەساحەت وەک کراسی بۆ بڕابوو قەددی مەوزوونی
بەلاغەت زینەتی وەرگرت لە شیعری ڕێکی مەوزوونی
لە شیعری فارسی و تازی لە کوردی و تورکی ئوستادە
وەکوو شێرێ لە مەیدانی عەدوو ئاماده ئیستادە
یەکێ تر «خالیدی کوردکەس»ە لە ئەشعارا وەکوو بلبل
ئەکا خۆی نەقشبەندی لەوحی «اِلا اللهعەرەبی» لە سەفحەی دڵ
بەڵێ قوتبی زەمانە عالیمێکی عامیلی عیلمە
وەکوو ماهی نیهانە فازیڵێکی ساحێبی عیلمە
بە تیغی بێ درێغی عیلمی شام و هەم عێراقی گرت
عرووجی مەرتەبەی شاگردی ئەو ڕێی نەوڕەواقی گرت
بناغەی فەتح لە شاما خالید ئەووەڵ بووە بانی
لەبۆ تەعمیری ئاخیر کەوتە دەستی خالیدی سانی
لە موڵکی شاعیریدا مستەفابەگ شەهسوارێ بوو
لە ئیقلیمی بەلاغەت «کوردیکەس» یە خۆی نامدارێ بوو
دەناڵێنێ دڵم هەر شەو لەبۆ «نالیکەس» و قسەی خۆشی
ئەویش لەم ڕێگەوە ڕۆیی لیباسی غوربەتی پۆشی
خەت و لەفز و عیباراتی وەکوو زوڵماتە ڕەنگینی
وەلی ئاوی حەیاتی خدرە بۆ مەعنایی شیرینی
ئەکا ئارایشی سەفحەی فەساحەت یەک ئیشاراتی
ئەکا ئالایشی مەتنی بەلاغەت هەم عیباراتی
وەکوو گوڵزار و گوڵشەن بوو کە دیم دیوانەکەی «سالمکەس»
وەکوو بلبل لە عەتری شیعرەکانی مەست و خۆشحاڵم
لە عەشقا مەحوە «مەحویکەس» مەحوی چاوی گوڵعوزارێکە
لە مەیخانەی محەببەت مەستی بادەی چاوی یارێکە
فەسیحێکە لە وەزن و هەم لە تەشبیها مەقالاتی
بەلیغێکە لە ئەشعارا بە ڕەمز و هەم خەیاڵاتی
سولەیمانی ئەدیب و شاعیری زۆرە شێوەی بێخوودکەس
گەلێ هوشیارە ئەمما ئەو لە بادەی عەشقی بێخوود
لە خەزنەی دڵ وەکوو مەحموودە موحتاجی ئەیازێکە
لە عەشقا شا گەدایە هەم گەدا ئەربابی نازێکە
مەلا حەمدوونی کوێریش شاعیرێکی جوان و شیرین بوو
سەحیفەی دەفتەری دیوانی پڕ مەعنایی ڕەنگین بوو
لەدوای ئەو «ئەحمەدی فەتتاح بەگکەس» شیعری گەلێ جوانە
کە شوعلەی شیعرەکانی هەر وەکوو خورشیدی تابانە
لە «تاهیربەگکەس» مەپرسە شیعری تازی و فارسی و کوردی
ڕەفیقی هەر نەبوو وەختی لە تەشبیهـ و قسەی وردی
دوای ئەو «پیرەمێردکەس» چست و چالاکە لە کوردیدا
گەلێ باڵایە ئەشعاری، لە مەعنادا، لە وردیدا
بە ئەشعاری غەرامی و عەسری «زێوەرکەس» زێوەری دابوو
بە تووتی ناتیقە ئەوسا مەگەر خۆی شەککەری دابوو
کەسێکی کەس بوو «بێکەسکەس» هەم لە ئەشعارا فەسیحی بوو
لە مەیدانی بەلاغەتدا جوانمەردی مەلیحی بوو
«سەلامکەس»یش شاعیرێکی بەرز و پڕ مەعنایە ئەشعاری
لە شیعری کوردییا وردە هەموو تەشبیهـ و ئەفکاری
لە ئەشعار و ڕمووزی نوکتەزانی «ڕەمزیکەس» ئوستادە
بناغەی قەسری دیوانی لە شیعرا سەخت بنیادە
لە کوردی و فارسیدا شاعیرێکی جوان و مەعروفە
بە ئەوسافی حەمیدە و ماهیری مەشهور و مەوسووفە
ئەدیب و شاعیرێکی باشە حوزنی ئالی بابانە
سەحیفەی دەفتەری دیوانی وەک باغ و گوڵستانە
قەناعەتمە بە قانیع شیعرەکانی زۆر موسەففایە
لە ڕێکی و هەم قسەی وردی هەموو کاتێ موهەییایە
وەکوو شاری سلێمانی لە شاری کۆیێ زۆر شاعیر
لە شیعری فارسی و تازی لە کوردیدا گەلێ ماهیر
لە ئەووەڵ حاجی بەکر ئاغا بوو بانی مەسجیدی گەورە
لە عیلمی ئەو هونەرمەند بوون مناڵی گچکەیی گەورە
نەسەب ئالی حویزی بوو تەخەلووس قاسیدە مەشهوور
لە بەخشینا وەکوو حاتەم لە نێزیک باویا خود دوور
ئەمین ئاغا کوڕی خەیروول خەلەف ئەو جێنشێنی بوو
لە خەرمانی محەببەت قەیسی عامر خۆشەچینی بوو
لە ئەشعاری تەڕ و تازە و لەتیفا دەستی عولیا بوو
بە بەزمی خوسرەوانە هەر شەوی عەیشی موهەییا بوو
لە جوملەی شاعیرانا «حاجی قادرکەس» خزمەکی کۆیی
بە داغی کوردەوە تەرکی دیاری کرد و زوو ڕۆیی
لە کاتێکا کە شینی بوو قوڕی پێوابوو بۆ کوردان
لە جێگایێ خەیاڵی قەومیەت کەی بوو لەناو کوردان
کەلامی ئەو کەراماتە قسەی تەفسیری ئایاتە
هەموو ئەشعاری ئەو دیارە ڕمووزە یا حیکایاتە
حەقیقەت لایەقێتی حەفلەیەکی بۆ بکەن ساڵێ
لە تەئریخی وەفاتیدا لەناو کوردان لە هەر ماڵێ
یەکێکی تر «حەزینیکەس» بوو لە عیلما عالیم و فازیل
لە ئەشعار و ئەدەبیاتا هونەرمەندێکی زۆر کامیل
دووەم تیلمیزی ئەو بوو «واعیزیکەس» زۆر شاعیری چا بوو
لە مەیدانی فەساحەتدا وەکوو سەحبان موهەییا بوو
سێیەم «مەنفیکەس» چە شاعیر بوو لە کوردی و فارسی و تازی
کەلامی دڵڕفێنی بوو وەکوو مەعشووق بە غەممبازی
«فیداییکەس» شاعیری چاکە هونەرمەندێکی هوشیارە
فەلەک کردی لە یار و هەم دیاری کۆیە ئاوارە
خودا عەونی بدا «عەونیکەس» هەموو ئەشعارەکەی کوردی
ڕفاندی گۆی هونەرمەندی لە مەیدانی جوانمەردی
یەکێکی تر لەقەب «خاکیکەس» قسەی خۆش و بەتەشیرە
لە خاکی دانەما شیعری کەلامی عەینی ئەکسیرە
یەکێکی تر لەقەب «عاسیکەس» کە ئەو عاسی لە شەیتان بوو
بە فیعل و قەول و ئەشعاری موتیعی ئەمری ڕەحمان بوو
مەلا عەبدوڕەحیمی «مەولەویکەس» ئەشعار هەورامی
وەکوو ئەشعارەکانی حافیزکەس و سەعدیکەس و هەم جامیکەس
گوڵستانێکی عەشقە سەفحەیی دیوانی ئەشعاری
وەکوو گوڵ بوو لە قەترەی شەونمی شیعری لەسەر باری
لە کەرکووکیش بوون «ڕەنجووریکەس» و «کەیفیکەس» و «محەممەدکەس» ناو
لە شیعرا بێ نەزیرن کامی تۆ ئەیهێنیتە بەر چاو
ئەدەب میسباحول دیوانە ئەدیبێکی گەلێ جوانە
لە شیعرا فەخری کوردانە بەخۆی میری موکریانە
مەلا مەعرووفی کوکو، شێخ بابا هەردوو مەعرووفن
ئەمانە هەم بە عالیم هەم ئەدیبی کورد مەوسووفن
تەخەللوس «سافیکەس» بوو مستەفایە کاکی هیرانی
لە شیعری ساف و وردی عالەمێ مەبهووت و حەیرانی
«حەسەن سەیفولقوزاتکەس» و «قازی فەتاحکەس» هەم لە سابڵاغە
لە پاشا «ئەحمەدی کۆڕیکەس»ش جگەر بۆ شیعری ئەو داغە
«وەفاییکەس» شاعیرێکی جوان و کوردی شاری سابڵاغە
بە سۆزی ئاگری عەشقی حەقیقی جەرگی ئەو داغە
کەلامی جوانی ئەو شوعلەی بە چەشنی ماهی تابانە
عولووی مەرتەبەی شیعری لە مەعنادا لە کەیوانە
گەلێ بێتووشیان ورد و درشتیان شاعیری چاکن
هەموویان ساحێبی عیلم و زەکاو و فەهم و ئیدراکن
خسووسەن خۆی مەلای بێتووشی مەشهوورە چە غەڕڕا بوو
لە نوقتەی عیلمەوە سینەی لە هەر عەیبێ مەعەڕڕا بوو
زەکاوەت مەبدەئی شیعری فەساحەت قەول و گوفتاری
بەلاغەت مەسدەری بەیتی تەڕاوەت لەفز و کرداری
لە نەسلی ئاغەواتی پشدەری خێڵی ڕەسوول ئاغا
تەخەللووس «فانیکەس»یە زۆر شاعیری چاکە مەمەند ئاغا
عەلی بەگ حاجی ئالی کەندییە زۆر شاعیری چاکە
قسەی تەئریخییە قەلبی خەزێنەی دەرکی ئیدراکە
بێسارانیکەس و ڕوودباری خزر هەم مستەفا ناو بوون
مەلا بوون هەردوو هەم شاعیر لە عالەم خاوەنی ناو بوون
یەکێ میرزایە یەعقووبە کە مەشهوورە لە ئەشعارا
کەلامی حیکمەت ئامێزە فەسیحێکە لە گوفتارا
تەخەللووس «ئەشکەکەس»ی ئەحمەد لە بەعزێ شیعری لافاوە
بە شیعری کوردیا ئەو زینەت و ئارایشی داوە
یەکێ تر «جانفیداکەس» بوو بانەیی ئەسل و لە پشدەردا
حەلاوەت بەخشە ئەشعاری ڕەواجیشی بە شەکەردا
دوانی تر عەلی ناون حەریری و بەردەشانی بوون
لە شیعری کوردی هەردووکیان کە خاوەن مەعانی بوون
مەلا ساڵح «غەریقیکەس» بوو غەریقی بەحری ڕەحمەت بوو
حەدیقەی شیعرەکانی هەر وەکوو گوڵزاری جەننەت بوو
یەکێکی تر لەقەب «ناریکەس» فەساحەت عەینی ئەشعاری
بەلاغەت عەینی گوفتاری حەمیدە و سافە کرداری
زەبیحیکەس شێخ سمایل ساکینی شاری شنۆیی بوو
هەموو ئەشعارەکانی وەک گوڵی خۆشڕەنگ و بۆیی بوو
گوڵستانێکە سەفحەی دەفتەری دیوانی ئەشعاری
وەکوو موو لە باریکی ڕمووز و فکر و گوفتاری
لە عەسری حازر و پێشوو لە کوردا شاعیران زۆرن
قەسیدە و شیعریان زۆرە لە عالەمدا کە مەشهوورن
بە تیعدادی ئەوان نایەتە تەحریر و بەیان ئیمڕۆ
بەیانی ناویان نایەتە تەقریری زوبان ئیمڕۆ
ئەگەر هەر سادە ناوی وان بنووسم ویسعەتی نابێ
لە سەد دەفتەر بە چەند کاتب بە چەند ساڵێ تەواو نابێ
ئەوەندەی من ئەزانم سەد ئەوەندە بێ ئەسەر ماون
لەبەر بێ دەفتەری عالەم لەوانە بێخەبەر ماون
بەناوی «خادیمناسناوی ئەدەبی»ی وا خۆم لە سیلکی شاعیران نووسی
هەتا بۆ ئەم ئەدیبانە موشەڕڕەف بم بە پابۆسی
لەبەر بێ عیلمی بوو ئێستا خیتامی هات بەیاناتم
ئەوا کۆتاهی هات لێرە هەموو باس و مەقالاتم