ئەی خەستەتەن و بێکەس و موئنیسی خەتەرخۆم

لە کتێبی:
دیوانی عاجز
بەرهەمی:
عاجز (1929-1967)
 1 خولەک  786 بینین
ئەی خەستەتەن و بێکەس و موئنیسی خەتەرخۆم
ئەی ساحێبی عیسیان و نەمیمیی و نەزەر خۆم
ئەی نائیبی شەیتان لە وەساویسی بەشەر خۆم
ئەی ڕووت لە تەعام و لە شەڕاب ڕۆژی حەشر خۆم
زاهیر بە جەمال و بە کەلام ساحێبی نوورم
باتین بە عەمەل پڕ ئەمەل و کەلبی عەقووڕم
ئەی چۆنە حیسابم لە لیقای ڕەببی غەفوورم
پڕ ئێش و ئەلەم داخیلی ناو ناڕ و سەقەڕ خۆم
ئەی نەفسی خەسیسم ببە ئاگە لە مونادیت
بانگت کە دەکا وەقتە بکەی کۆچ لە گوشادیت
غافڵ مەبە ئیتر بەسە مەغروریی و شادیت
پڕ کیبر و هەوا موستەحەققی شین و چەمەر خۆم
دڵ بێ غەم و غافڵ بە هەموو دەم لە قیامەت
قەت جارێ نییە بێتە خەیاڵم بە مەلامەت
تا کیبر و هەوام کەم بێ نەمێنم بە نەدامەت
ئەی تابیعی نەفس و هەوەس و بێ سەروبەر خۆم
چی بکەم بە هەوا چوو بە هەبا عومری نەفیسم
لام وابوو لە دونیا نییە هەمتام و ڕەئیسم
بەو جەهلە موجەڕڕەد لە هەموو جۆرە ئەنیسم
ئەی عاجزناسناوی ئەدەبی و بێچارەو و پڕ ئاخ و کەسەر خۆم