یار بە شوعلەی شەوچراغان قەسدی سوتانم دەکا

لە کتێبی:
دیوانی عاجز
بەرهەمی:
عاجز (1929-1967)
 1 خولەک  534 بینین
یار بە شوعلەی شەوچراغان قەسدی سوتانم دەکا
هەم بە غەمزەی چاوی بازی تیرەبارانم دەکا
وا بزانن من بە غەیری وی ناحوببێنم چ کەسێ
ویش ئاوا بە قسەی ڕەقیبان قەتعی ئیحسانم دەکا
ناڵەو و زاری لە باغان بولبولان کەتنە خرۆش
یار کە تەرکی مەڕحەبای کرد غاڕەتی جانم دەکا
من لە دەورانی فەلەک دا نەبووە بیبینم چ جار
هەر فەلەک وا مەنعی ڕوئیەی ماهی تابانم دەکا
عاشقان کەوتینە ناڵە جارەکێ ڕەحمی نەکرد
عاجزناسناوی ئەدەبیم قەلبم سوتایە تەمعی ئێسقانم دەکا