ڕوویی تو لە جیهەت حوسن دە تەعنی لە قەمەردا

لە کتێبی:
دیوانی عاجز
بەرهەمی:
عاجز (1929-1967)
 1 خولەک  734 بینین
ڕوویی تو لە جیهەت حوسن دە تەعنی لە قەمەردا
دندانی دوڕڕت کەسری بە بازاڕی گوهەردا
لەفزی تو شەکەربارە کەلامت شەکەرینە
شیرینییە نوتقی تو ڕەواجی بە شەکەردا
تۆ حۆری لە نێو جەننەتەوە هاتوویی قوربان
میسلی تۆ نییە چونکە لە نێو نەوعی بەشەردا
وەک زولفی سیاهت ڕەش و تاریک بووە ڕۆژم
لەو ڕۆژە کە ئەفشان بووە زولفت بە کەمەردا
قوربان وەرە ڕوحمێ کە بە ئەحواڵی زەبوونم
ڕووحم لە فیراق و غەمی دووریت لە خەتەردا
خەییاتی ئەزەل دۆزی لە بازاڕی مەحەببەت
ئەم خیلعەتە عیشقی تووە کردوومە بە بەردا
ئەی دۆستە حوسەینیناسناوی ئەدەبی هەموو جەرگی بووە خوێناو
پەیکانی غەدەنگی موژەکەت دای لە جگەردا