پێشەکیی مامۆستا هەژار

لە کتێبی:
دیاریی مەهاباد
بەرهەمی:
هەژار
 1 خولەک  531 بینین

کۆمەڵێک لە شێعرەکانی مامۆستا مەلا غەفووری مەهابادیم بەرچاو کەوت کە هێنابووی من لە بارەی چۆنیەتیی تەرز و ماناوە بیروڕای خۆم دەربڕەم.

ڕەنگە ئەگەر پێی هەڵبڵێم خوێندەواران لایان وابێ ڕووبینیم بە خەرج داوە، ئەگەر وا بیر بکەنەوە، لێم ڕوونە زۆر بێ ئینسافن.

مەلا غەفوور هۆنەرێکی بە هونەر و دەست ڕەنگینە، ئەگەر ماڵی دونیای نەبووە - پێشم وا نییە قەد بیبێ - ماڵم هەقە لە شاعیری و دەمپاراوی، چەندی دڵ حەز کا ڕەنگینە، لە تەرازووی هەڵسەنگانی وێژەوانی، تا بێژی قورس و سەنگینە، حەوجە نییە دانەدانەی شێعرەکانی شی کەمەوە و خوێنەرانی شارەزا کەم. هەر کەسێ بە وردی و زانایی وەیان خوێنێ و باشیان سەرەودەر لێ دەرکا، دەزانێ من بە دڵ دەڵێم و ڕاست دەکەم کە مەلا غەفوور ئێستاکە ئەستێرێکە لە ئاسمانی کوردەواری و لە لای من تیشک داوێژێ و هێندێک لایان وایە کوێرە. لە خوام دەوێ ئەم شاعیرە بێ چاوەمان هیچ نەبێ هێندەی دەست کەوێ شێعرەکانی خۆی پێ چاپ کات کە لە بەهرەی بێبەش نەبین.