شۆخی ئاوایی
لە کتێبی:
دیاریی مەهاباد
بەرهەمی:
مەلا غەفوور دەباغی (1927-1990)
3 خولەک
970 بینین
لە کوێی ئەی شۆخی ئاوایی؟! دڵم تۆقی بە تەنیایی
ڕەوا تا کەی دەبینی پێم، مەراق و مەینەتی جیایی
لەوانەم تەرکی دنیا کەم «وەلی دێوانەکەس» ئاسایی
«به کوه و دشت رو آرم، به جای عقل، شیداییفارسی
گزینم؛ چون زند این عشق پیری سر به رسواییفارسی»
لە کوێی ئەی یاری شیرینم! دەوای دەردی دڵی زامار!
منیش وەک قەیسی پەتیارە خەریکە شێت بم و فێدار
لە دووری لەیلی بێ مەیلم پەنا بەرمە کەژ و کۆسار
«بیا ای شوخ شیرین کار! مرا دریاب مجنون وارفارسی
غبار آلوده و ژولیده مو، چون غول صحراییفارسی»
دە توخوا پرچی پڕچینم لە مل ئاڵێنە چەشنی مار
لە داری بەژنی بەرزم دە، هەتا زووتر ببم ڕزگار
لە ژینی پڕ لە ژان و عیشقی بێ ئاکام و جەوری یار
«ترحم کن به اشک جان گذار و آه آتشبارفارسی
ز آهم بی گمان سوزد رواق چرخ میناییفارسی»
لە دەست چوو عیززەتی نەفسم لە ڕێگەی وەسڵی دڵدارا
بە بەدناوی ئەبەن ناوم لە کۆڕی یار و ئەغیارا
لەسەر تۆ بوومە گەپجاڕی کەس و ناکەس لە دێ و شارا
«زمان آخر نخواهد شد که یک شب کلبهی ما رافارسی
به یمن مقدم و مهتاب رخسارت بیاراییفارسی»
لە پێناوی ئەوینم ناوە ژین و دین و دنیاکەم
لەبەر لۆمە و توانجی دۆست و دوژمن خۆ لە کوێ ڕاکەم؟
دەراوم لات ئەگەر ڕوون بێ لە هیچ کەس شوورەیی ناکەم
«چنان مست می عشقم ز طعن دهر بیباکمفارسی
شوم خاک رهت گر قلب ناشادم بیاساییفارسی»
بە دووتا وێڵ و عەبداڵم منی داماو و بێچارە
لە تاوت وەک برامردوو شەپۆڕ و شیوەنم کارە
بە جوانیت سوێند دەدەم ڕوحمێ بکە بەم پیری پەتیارە
«مگیر از من کناره، سعی کن جانا که یکبارهفارسی
تشخص را کنار اندازی و با من کنار آییفارسی»
بە پێنووسی قەزا دەستی قەدەر بۆ ئێمە وای نووسی
بەشی تۆ تووڕەیی و عاشقکوژی بێ، من زمانلووسی
کە وا بوو حازرم بۆ خزمەتی پێڵاو و پابووسی
«قدم بر دیدگانم نه پس از نیم قرن مٲیوسیفارسی
به چشمانم که شاید باز گردد نور بیناییفارسی»
لە تۆ زیاتر پەنای دیکەم نییە بۆ کێ بەرم هانا
لە سەر خاڵ و خەتی تۆ ئیعتیبار و ئابڕووم دانا
دڵم مێشی گوڵی ڕووتە، سەرم گۆیە لە مەیدانا
«سرت گردم سراغ عاشق زارت بیا جانافارسی
که جان بر لب شد از سودایت ای الگوی زیباییفارسی»
بنازم بەو قەد و باڵایە ئەی شۆخی لەخۆڕازی
لە ناز و نیعمەتی جوانی بەشت زۆرە، گەلێ سازی
هەڵۆ لە برەو دەخا چاوت، غەنیمی تاوس و بازی
«هلال ابرو، تو شمع جمع مهرویان ممتازیفارسی
جمالت آفتاب است ار نقاب از چهره بگشاییفارسی»
لە جوانی و پاکییا زیاتر لە خاتووزینی بۆتانی
خەزاڵی لاسەشۆڕ کەمتر لە تۆ بوو شۆرەتی جوانی
کەنیشکی کافرۆش ناگاتە چاوت مەستی چاوانی
«زلیخا طلعت و لیلی وش، شیرین زنخدانیفارسی
سزذ جانا زنم گر لاف وامق، چون تو عذراییفارسی»
کراسێکە لەبەر تۆدایە شۆخ و شەنگی، جوانچاکی
ئەوی جوانان لە لایانە بە بەژنی تۆ بڕا پاکی
لە تیرە و هۆزەکانی کوردەواریدا ئەتۆ تاکی
«فرشته خلقتی، حوری سرشتی، گرچه از خاکیفارسی
صنوبر قامت و سنبل عذار و سرو بالاییفارسی»