کیژی سابڵاغی

لە کتێبی:
دیاریی مەهاباد
بەرهەمی:
مەلا غەفوور دەباغی (1927-1990)
 2 خولەک  1096 بینین
ئەگەر ئەو کیژی سابڵاغی وەدەس بێنم بە یەکجاری
دەکەم مڵکی دڵ و دینم نیساری خونچەکەی زاری
لە پێناوی دەنێم عومری درێژ و گیانی شیرینم
مرادم بێتوو حاسڵ کا لە دوو لێوی شەکەرباری
مژۆڵی چاوەکانی، قاتڵی سەد لاوی بەدبەختە
هەزاران بێ خەتا کەوتوونە داوی پرچی ڕەشماری
بە باڵا سەروی بوستانه، بە ڕوو شەمعی شەبوستانە
لە ڕوخساری نومایانە جەلال و سەنعەتی باری
مُضِيءٌ وَجهُها كَالشَّمسِ فَوقَ الطودِ إذ تَطلُععەرەبی
مُنيرٌ أو كَبَدرِ الليلِ يجلُو كلَّ أقطارِعەرەبی
هَواها مُنذُ حَلَّت بِالفُؤادِ كُلّما تَجريعەرەبی
دُموعي بالدَّما سالَت كَيَنْبوعٍ وَ أنهارِعەرەبی
بگفتم ای شه خوبان دو چشمم چشمه‌ی خون شدفارسی
بگفتا پیش من سودی نبخشد گریه و زاریفارسی
چو بی مهری از آن نامهربان دیدم، یقینم شدفارسی
که در آیین خوبان نیست جز جور و ستمکاریفارسی
بو ماهی عالم ئیشقند اورائیم اوت کیمین یانرتورکی
اوزم رنگی مگر گومر اولپ اولی کیمین ساریتورکی
دِیَم اللە خاتر نه، منی محنت دە الدرمهتورکی
دیر هیچ فایدسی یوختی منم یانم بو سوزلاریتورکی
کەمەندی پرچی وای گرتوم، دڵ و هۆشی وەها بردووم
قەتم نابێ هەتا مردن لە بەندی عیشقی ڕزگاری
دەبێ «حافزناسناوی ئەدەبی» لە زیندانی جەفادا هەر بناڵێنێ
لەگەڵ نازپەروەران بۆ خۆی دەکرد تووشی گرفتاری؟
دووکانی من لە چەن جۆرە مەتاع و جنسی تێدایە
بەڵام چ بکەم بە توورێکیش نییە لەم شارە کڕیاری