جووتە مەم
لە کتێبی:
دیاریی مەهاباد
بەرهەمی:
مەلا غەفوور دەباغی (1927-1990)
1 خولەک
1145 بینین
ئەی جووتە مەمت عەینی هەڵووی تازە فەریکە
فێداری دەسی تۆیە دڵم، چارەسەری کە
گیان بۆتە پەپوولێک و لە دەوری شەمی ڕووتە
تا باڵ و پەڕی، پاکی نەسووتاوە دەری کە
چاوت کە بە هاوکاری برۆت خەڵکی دەکووژێ
ئەگریجە لەپای چی لەگەڵ ئەو جووتە شەریکە؟!
دوژمن دەیەوێ تۆ بە تەڵا هەڵخەڵەتێنێ
یا جوابی بە تێڵا بدە، یا جارێ کەری کە!
ئەم هۆنەرە بێ چاوە کە سەوداسەری تۆیە
تاوێ وەرە دەس باوێ ملی، بەختەوەری کە