تاقە لە مەرکەزی جەمال خاڵی سیەهـ وەکوو نوقەت

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  706 بینین
تاقە لە مەرکەزی جەمال خاڵی سیەهـ وەکوو نوقەت
جەدوەلی زوڵف چەنبەری دەوری کراوە میسلی خەت
پایی خەیاڵی جوزئیی من، لەنگە لە وەسفی کولیی تۆ
وادییی سەنگڵاخی عیشق، پایی خیرەد دەکا سەقەت!
دەیکەمە بەندەری «فورات» گەر بە «ڕەی»ا گوزەر بکەم
ئەشکی ڕەوان بە ڕوومدا دێت و دەچێ بە ڕەنگی شەت
دڵ لە سەوادی زوڵفتا، ئابی بەقای لەبی دەوێ
چونکە بە زوڵمەتا دەچێ، زەحمەتە ڕێ نەکا غەڵەت
ڕەمزی میانی چاو و دڵ کەشفە لە فیکری سالمناسناوی ئەدەبیا
مەنعە لە کوردییا بکا عەرزی مەعانییی لەغەت