ڕەشە، تیغی شکەمی کەر بە ڕەشت
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
2 خولەک
760 بینین
ڕەشە، تیغی شکەمی کەر بە ڕەشت
ڕەشە، پاپاخی ڕەشت ڕاست بە ڕەشت
خایەوو پاچکەوو شاخی بەران
بە لەشت، هەم بە پشتت، هەم بە ڕەشت
ڕەشە هیندوویی خەبیست میهمان کەم
بە ڕەشیی خۆی ڕەشە گیرکا لە ڕەشت
شافی سوور لەو ڕەشە لێیی دەردێ
ڕەشە، ... وەک خومی لیلەنگە ڕەشت
ڕەشە، دیدەی پەست ئەزبەسکی ڕەشە
شەوە کافوورە لەچاو چاڵی ڕەشت
مەسکەنی ڕەش بەچچەیە مابەعدت
ڕەشە ئەوسا ڕەشەڕەشیان بە ڕەشت
تاوی دا ناری ڕەشت مەترەقی تر
ڕەشە دوور بێ ڕەشیی مەردوم لە ڕەشت
ڕەشە، نازانی لەبەر چی ڕەشە مووت؟
دایکوتاوە ڕیشە، ڕەشە لە ڕەشت
(بو برەی میم کوقالی؟) خۆشیەکەت
ڕەشە بتبینم و ڕەش کەم لە ڕەشت
بیست دوو سەد ئیسمی لەغزی
ڕەشە ڕەش ب، ڕەشە ڕەنگین لە ڕەشت
گەر تەڵەبکاری،گەلێ کافییە بۆت
ڕەشە سووری گەڵی گونڕەش بە ڕەشت
ڕەشە زەربی گەڵ ئەگەر زەربی کەسە
ڕەشە مەششاکی کەری ڕەش بە ڕەشت
ڕەشە بەم شیعرە ڕەشت پارە دەکەم
چڵ و چێوی چەمەڕەش بێ بە ڕەشت
ڕەشە هەر شام و سەحەرە شەش نەوبەت
شاخی جەمعی بزی سەردەشت بە ڕەشت
چوارچێوەی کورسی بە پشتی کەفەڵت
ڕەشە وەک تاقی خەڵووزانە ڕەشت
سوختەگەزیت هەیە بۆ توندیی و تاو
ڕەشە، چەند گەرمە لە تا پشتی ڕەشت
میسرەعی ماوە شریتەیی وەسفت
تا ڕەشە ماوە، ڕەشە سوور بە ڕەشت