داگیرکردنی ئینگلیز

لە کتێبی:
سەرنجێ لە زمانی ئەدەبیی یەکگرتووی کوردی
بەرهەمی:
عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ (1934-2019)
 1 خولەک  624 بینین

ئەوەی دەربارەی داگیرکەری عوسمانی دەوترێ، دەربارەی داگیرکەری ئینگلیزیش ڕاستە. دەسەڵاتی ئیمپریالیزمی ئینگلیز هەر لە ڕۆژی خۆیەوە و تا ئەمڕۆش یەکەم سەرچاوەی ماتەم و کارەسات دابەشکردن و دواکەوتنی کوردستانە.

بەڵام ڕێکەوتێکی سەیری مێژوو وای کرد کە یەکێک لە کۆڵەکەکانی ئەم ناوەی ئیمپریالیزمی ئینگلیز کە مێجەرسۆنە، لەپاڵ ئەو هەموو دوژمنایەتییەدا کە لەگەڵ کوردی کرد و لەپاڵ ئەوەدا کە مێژوو بە یەکەم دوژمنی سەرداری نەتەوەی کورد و ڕابەری دەیان ساڵی خەباتی شێخ مەحموود-ی حەفیدی دەزانێ، هەندێ خزمەتی زمانی کوردییش بکات و لە دەوری ئەودا ئەو تەوژمی ئەدەبیات و زمان پوختەکردنەی دەوری بابان بەرەو پێشەوە بڕوات.