زمانی ئەدەبیی یەکگرتوو

لە کتێبی:
سەرنجێ لە زمانی ئەدەبیی یەکگرتووی کوردی
بەرهەمی:
عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ (1934-2019)
 1 خولەک  649 بینین

بەو زمانە دەوترێت، کە لە زمانی یەکگرتووەوە بە هەموو دیالێکتەکانەوە وەرئەگیرێت، یا بناغەکەی لە یەکێک لە دیالێکتەکانەوە وەردەگرێت و زۆر جار پوختەکراوێکی زمانە یەکگرتووەکەیە، یا دیالێکتی پەتی، یا بڵێین پوختەکراوێکی زمانی قسەکردنە. ئەم زمانە دەبێتە زمانی نووسین و خوێندنەوە و ئەدەبیات و پشت بە هەموو سەرچاوەکانی بەرەوپێشچوون و دەوڵەمندبوونی زمان دەوڵەمەند دەبێت و بەرەو پێش دەڕوات. زمان یەکگرتوو و دیالێکتەکانی زمان و ئەدەبی فولکلۆری نەتەوە و زمانی نەتەوە دراوسێکان و ئیستیلاحی زانستیی جیهانی گەورەترین سەرچاوەی ئەو دەوڵەمەندبوونەن.