یار هاتە تەبەسسوم بە هەناسەی منی مەبهووت

لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
 1 خولەک  1227 بینین
یار هاتە تەبەسسوم بە هەناسەی منی مەبهووت
گوڵ گوڵ بە نەسیمی سەحەری غونچە دەپشکووت
وا زولفی لەسەر گەردەنی لاچوو بە هەناسەم
شەو فەجری بەیان بوو کە نەسیمی سەحەر ئەنگووت
هاڕووتی دڵم هات و لە چاهی زەنەخت کەوت
سەرگەشتە لە دووی غەمزە بە دوو نێرگسی جادووت
ئەبرۆت مەدەدی زولفە بە کێشانی دڵاندا
بۆیێکی وەها خەم بووە شاهێن و تەرازووت
سەف بەستە هەموو مونتەزیری ئەمر و نیگاهن:
قوللابی موژەت، زولفی ڕەشت، گۆشەیی ئەبرووت
هەریێکی لەلایێ بە تەمای قەتڵی «وەفاییناسناوی ئەدەبی»ن:
تابووری حەبەش، لەشکری چین، عەسکەری هیندووت