به‌رامبه‌ری

لە کتێبی:
چوار نامیلکەی عەلی شەریعەتی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  629 بینین

ئەوا وتمان دین باری کرد، چی هاتە جێ؟ بیری ئازادی پەرستی، بەرامبەری بەرزی و پەستی؛ ئەویش لە ژێر چەند ناو و ناتۆرەیەکدا:

مارکسیزم، سوسیالیزمی دوور لە مارکس، بزووتنەوەی کرێکاران، یەکیەتی هاوپیشەکان و شتی دیکەش.

سوسیالیزم کە لە چەرخی نۆزدەهەما لە ئورووپا سەری هەڵدا، سەرنەکەوت. لەو چاخەدا کە شۆڕشی سوسیالیستان لە گوڕ و تاو نەدەوێستان، سەرمایەدار ڕۆژ دەگەڵ ڕۆژ کزتر دەبوون. کەچی ئێستا (لە ناوەندی سەدەی بیستا) کرێکارانی ئورووپا ئەو نەماون کە پێشوو بوون. بە تایبەت لە ئاڵماندا کە ڕاپەڕی کرێکاران لە گش شوێنان لە پێش تر و بەکێش تر بوو، ئێستا بەرەو پاشەوەی خوێنی یەکەمینە. تەنانەت پرۆتستانت و کاتۆلیکیش لەوان دەستی چەپی ترن. لە ماوەی سی ساڵ دوای شەڕ، مانگرتنی کرێکاران لە ئاڵماندا ڕووی نەداوە. هەر وەهاش لە ڕووس و چین و ماچین و شوێنی تر، ئەم بڕوا و بیرە بێ پیرە، لە پەل گیرە و تەواو کەوتۆتە تەنگانە و چاوەچاوی دەرەتانە. واتا ئەویش هیچی بۆ بە هیچ نەکردین.