کەس نەزانێ من بە چی مەستم، ئەتۆ خۆ شارەزای

لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
 1 خولەک  1045 بینین
کەس نەزانێ من بە چی مەستم، ئەتۆ خۆ شارەزای
دەردی من با کەس نەزانێ، تۆ لەگەڵ خەڵکی جودای
سینگی من گەنجێکی بێ ئەژماری تێدایە و ونە
تۆ بە تەنیا خاڵێ هەر دەرکەوتی، وەک ڕۆژ ئاشکرای