حەز دەکەم لە وڵاتەکەی خۆمدا بژیم و ڕێم نییە
لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
1 خولەک
717 بینین
حەز دەکەم لە وڵاتەکەی خۆمدا بژیم و ڕێم نییە
ئاگرێکم پێوە، کەڵکی دیتنی هیچ کوێم نییە
کۆڵەواری و، دوورەیاری و، دەردەداریی دا بە من
چارەنووس وەدیارە تازە کاری دیکەی پێم نییە