خاڵی تۆ وا ورد و ناسۆری بە قەد ئەو کێوەیە

لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
 1 خولەک  745 بینین
خاڵی تۆ وا ورد و ناسۆری بە قەد ئەو کێوەیە
قەت خەیاڵ نازانێ خاڵی تۆ بەری بە کوێوەیە
زولفەکەت لە جیاتی داپۆشی، شنە ڕێی تێ نەبا
دەیدەیە دەس شانە، شانەش سەد زمانی پێوەیە