ڕازی خۆت هێندە لە دەست نامەحرەم و دووڕوو مەنێ

لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
 1 خولەک  861 بینین
ڕازی خۆت هێندە لە دەست نامەحرەم و دووڕوو مەنێ
کەس ئەوەندەی تۆ بە ڕووی ئاوێنەوە پێناکەنێ
گەنجی من بۆ زێڕوەشانی زولفەکەت باشە، بەڵام
بەژنی تۆ هێند بەرزە، واژەی من گەلێ جار نایگەنێ