چەندی کردم نوختەیەک وەک خاڵی تۆ پەیدا نەبوو

لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
 1 خولەک  972 بینین
چەندی کردم نوختەیەک وەک خاڵی تۆ پەیدا نەبوو
هەرچی نووسیم، واژەشم هیچی لە جێی خۆیدا نەبوو
ناچنەوە سەر یەک وتەی من، هیند پەرێشانە خەیاڵ
باوەڕت بێ پێش ئەوەی زولفت ببینم، وا نەبوو