جوانی

لە کتێبی:
کاروانی خەیاڵ
بەرهەمی:
هێدی (1927-2016)
 1 خولەک  1243 بینین
قافیە گەرچی تەلەسمە و تووشی شیعری من دەبێ
بێ تەلەسمی قافیەش، هەڵبەستی من شەرمن دەبێ
بار ئەگەر لار بوو، لەمێژە هەر دەڵێن ناگاتە جێ
بۆیە کاروانچی لە پێشدا فێری باربەستن دەبێ
چاوی تۆ ڕازێکی تێدا و نەمدەزانی جادووە
لێوت ئەمما بێ بزەش لێم سوورە بۆ مشتن دەبێ
بۆ لە نووسینی جوانیدا قەڵەم کوڕنش دەبا؟
چوون شیعر لە جوانی نەدوێ، هەرچی بێ زوو ون دەبێ
جوانی گەر بێن و هەموویان سەر وەبەر شۆخێ بەرن
هەرچی جوانیی عالەمە پاکی لەبەر پێی ژن دەبێ
شیعر ئەگەر وەک هەیکەلی ژن ناسک و تێراو نەبوو
هاتەرانێکە، نە بۆ نووسین، نە بۆ بیستن دەبێ
گەر ئەڤینی ژن هەناوی پێ دەلەرزێ جاروبار
وەک هەوێنێ، ناوی ژن هەڵبەستی پێ شیرین دەبێ
بەو پەڕوپۆیە پەری ناگاتە ژن لە جوانییا
باڵی وی بۆ هەڵوەرین، ئەو خاڵی بۆ دیتن دەبێ
کەس لە دەس «هێدیناسناوی ئەدەبی» نەبوو ئازاری دیبێ و داخەکەم
تازە هاتوە لێرە تووشی ئارەزوو کوشتن دەبێ