پیتی «ز»

لە کتێبی:
چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور
بەرهەمی:
عەلی شارەزووری (1930-1982)
 1 خولەک  1023 بینین
زڵفە لوولەکەت کرد وە چەپەروەن
وەی «کەڵ» ئەڕوانی لە پاینی دەروەن
***
زڵفەکەی بادا وەک پەتە گورێس
ماڵەوماڵیەسی وەک مانگای چڵێس!
***
زڵفی لوول نەبۆ جە کارخانەو وێش
حاشا لەو زڵفە من بێزارم لێش
***
زڵفی شۆردە و هۆنایەوە
سپێیەک ها وە گۆنایەوە!
***
زڵە زڵێ تێ، زڵە لە باخان
لە دەرماڵ بێوە بووی وە چراخان
***
زۆرم نەماوە بمنێنە قەفەس
نە چاو تێر ئەخوا و نە دڵ یەژێ بەس
عەشقی ئەو یارەم تا ئاخرنەفەس