پیتی «ح»

لە کتێبی:
چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور
بەرهەمی:
عەلی شارەزووری (1930-1982)
 2 خولەک  1167 بینین
حاجی! هۆ حاجی! وە شەمڵەت قەسەم
ئاگری حاجیژن بەربووەتە جەسەم
***
حاجییان لە حەج، مریدان لە غەیب
دڵداریی خۆشە بۆمان بووەتە عەیب!
***
حاحای گاگێرە تۆزی بن خەرمان
بۆ تۆزێ کاغەز لێم بوو بە دەرمان
***
حاکم نەمکوژێ نەمخاتە ژێر دار
لەگەڵ کۆچت دێم تا خولەگەی حەسار!
***
حەو تووڵم لێ دەن وە تووڵی ژاڵە
من تەرکی نادەم ڕێگەی ئەو ماڵە
***
حەوزەکەی بەر ماڵ قووڵ و بێبنە
دوو ماسی تیایە خاڵ لە گەردەنە
***
حەو ساڵ شوان بووم شەو بە هەردەوە
وە لای ڕانەکەی گەردەن زەردەوە
وە پیوە و چەخماخ ئارمە کردەوە!
***
حەو ساڵ دەروێش بووم دەف بە شانۆ بوو
دڵەکەم تۆی بینی پەشیمانۆ بوو
***
حەی حەی لەو زڵفە، بەخ بەخ لەو لێوە
وەک بەفری کوێستان زەردەی خۆر پێوە!
***
حەی و بەی و نەی، برجی تاس کڵاو
لە هاڕەی شەبخون بۆی نەرمی گوڵاو