پیتی «پ»
لە کتێبی:
چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور
بەرهەمی:
عەلی شارەزووری (1930-1982)
2 خولەک
1025 بینین
پا بە پابەند و مل بە کۆتەوە
پەنجەم هەڵوەری وە لیمۆتەوە!
***
پا بە پابەند و مل وە موورەوە
بۆ خوڵکم ناکەی بێمە ژوورەوە؟
***
پا بە پابەند و مل وە موورەوە
دەست وە دەزوێنکی زەرد و سوورەوە
***
پاچەکەی هەڵگرت بۆ پاچەکۆڵە
چاوەچاویەسی پەمووەکان چۆڵە
***
پام نا لە «ڕکاو» چوومە خوانزین
وڵنگەیەک بکە جە کەژ «بێستین»
***
پاوانەکانت ئەزرنگێتەوە
قاقڵە لە عەجەم ئەگەڕێتەوە!
***
پاوانەکانت مەزرنگێنەوە
قاقڵە لە عەجەم مەگەڕێنەوە!
***
پاییز بۆ یەکێ خۆیشی پاییز بێ
نەک وەک دڵەکەی من دایم عاجز بێ
***
پرسیم لە دارگوێز باشقەی گشت داران
کوا ئاغا و نۆکەر زەمزەمەی جاران؟
***
پشتی «سەی سایەق» سێ چارەک ڕێیە
یارم شووی کردووە، سەر بە هەوێیە!
***
پشتێن شلومل بانی ناوکەکەت
دەینی خۆم و خۆت وە مل باوکەکەت
***
پشتێنی پشتت دە گەز کەتانە
بێریە بیشۆرم بەرەجەژنانە
***
پووزی خڕومڕ کەوشی سلێمانی
کراسی کەتانچین نیشتووە لە بانی
***
پووشین بۆ یەکێ قەدری بزانێ
شل شل بیپێچێ شەماڵ بیشانێ
***
پەرچەم گوڵ و ڕەیحانە
ئیمشەو لە کوێ میوانە؟
میوانی ماڵ ئێمەیە
سبەیشەو ئەم حەلانە!
***
پەرچەم وەکوو لاولاوە
ڕەنگی ماست و دۆشاو!
خۆ من هیچم نەوتووە
ئەو ڕەقی لێم هەڵساوە!
***
پیری هاتووە وە پیریمەوە
هیچ نییە وە تەنگ دڵگیریمەوە
***
پێنج و دوو ڕۆژێ مەیل بدە پێمان
هەرچیت زەرەر کرد بیبژێرە پێمان!