نازانم خۆم چیم!

لە کتێبی:
چوارباخی پێنجوێن
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  1245 بینین
خەتای بەختە کە من دێوانە کارم
ئەگەرنا، بەش بە هاڵم هۆشیارم
بە قوربانت نەبم، ئەی چەرخی سەر شێت
دە بۆ یاوەر نەبووی جارێ بە کارم؟
ئەگەر مورغم پەڕ و باڵم لە کوێیە؟
ئەگەر وەحشیم لە کوێیە میرغوزارم؟
ئەگەر بەردم چلۆن هەر شەو لە لایێ؟
ئەگەر دارم لە کوێیە بەرگ و بارم؟
ئەگەر ئینسانم ئەی چەرخی جگەرسۆز
ئیتر ڕەحمت ببێ بۆ حاڵی زارم!
ئەوا عومرم لە چل دوانی زیادە
نەبوو جارێ ببیتە خەمگوسارم
کە من مردم لە پاش مردن ئەڵێن پێم
ئەسەف بۆ قانعناسناوی ئەدەبیی شیرین نگارم