پیتی ئـ «هەمزە»
لە کتێبی:
چەپکێ لە گوڵاڵەسوورەی شارەزوور
بەرهەمی:
عەلی شارەزووری (1930-1982)
15 خولەک
2001 بینین
ئابەو گەردوونەی ساحێبی ئاسمان
بە دڵ یەکێکن بە لاشە دوان
***
ئاخ لەیل و داخ لەیل، لەیلە باشەکەم
لە کوڵمی سوورت، کوا مەعاشەکەم؟!
***
ئاخ لەیل و داخ لەیل، لەیل هاتە باوان
وە زوانی شیرین، کۆرپەی ئەلاوان
***
ئاخ لەیل و داخ لەیل، لەیلە خاسەکەم
پای چەپت وەبان دیدە ڕاسەکەم
***
ئاخ و داخ و دەرد، هەرسێ جەم بەستە
هەرسێ سەریان کرد، لە جەستەی خەستە
***
ئارت بۆ بکەمۆ وە پیوە و چەخماخ
ناوتە وە دڵما داخ لە بانی داخ
***
ئارێ ئەگڕیا وە «زمناکۆشوێن»وە
ئەو ئارە من بووم لە خۆشیی تۆوە
***
ئاسکە شەلەکەی دەشتی پێوازم
لە گەل بڕاوم؛ بۆیە بێنازم
***
ئاسکە شەلەکەی هەردەی دووجەیلم
لە گەل بڕیاگم؛ بۆیە بێمەیلم
***
ئاگرت تێ بەردام، بۆچی وەستاوی؟
گەردن بە وێنەی گەردنی مراوی
***
ئاگرم تێ بەربوو، وەک پیرەداران
ناکوژێمەوە، مەگەر وە باران
***
ئاگرێ بەربووە لە پەڕوباڵم
عالەم سڵ ئەکا لە کۆی زوخاڵم
***
ئامۆزا «...»ەی دایک بێگانە
حەو ساڵ دانیشتم بۆ چڵێ ڕەیحانە
***
ئامەکە و ئامین، تۆی دنیا و دینم
قۆڵت پڕ بازن بیخە سەرینم
***
ئامینە و ئامین، بە تۆ دەڵێم «کاڵێ»
خەتای من چییە، دڵ بۆت دەناڵێ
***
ئامینێ نازەنینێ بەخ بەخ لە هاڕەی پۆتینێ
باڵای بەقەد باڵامە، دوو پەنجە کورتی دێنێ
***
ئامینە و ئامین، ئامینەم شووشە
نەمدەیتێ ماچێ، کارم مەخشووشە
***
ئاوەکەی «ئەڵوەن» چون شەتاو لێڵەن
چون هەوری بەهار لە دەشت و گێڵەن
***
ئاوی «زەل»م دا، پاسی بی کەردم
هەرچی هەوڵم دا، بڕیای وە مەردم
***
ئاوەکەی «زەڵمشوێن» ئەڕژێتە «سیروانشوێن»
نەحلەت لەو کەسە کچ نادا بە شوان
***
ئاهوناڵەی من، کێو لە بێخ دێنێ
ئاخو خواکەی من چیت بە سەر بێنێ؟
***
ئای لە دڵەکەی من چەنێ بێعارە
تازە وە تەمای ژنی شوودارە
***
ئای لە شەدەلار، خانمی مەزەدار
تاقمی جوانەکان، بە ناز هاتنە خوار
چاو ڕەشەکەیان، بۆی بووم شێت و هار
***
ئای لە غەریبی چەنێ گرانە
هەر سەعاتێکی سەد دەرد و ژانە
***
ئەترسم بمرم، داخ لە دڵم بێ
خاکی غەریبی ئاو و گڵم بێ
***
ئەترسم بمرم، قەورەکەم غار بێ
لەژێر ئەو غارە چوونم قەرار بێ
***
ئەترسم بمرم وا بە بێدەنگی
بیبەمە ژێر خاک، ناڵەی دڵتەنگی
***
ئەترسم بمرم وەدەم دەردەوە
سەر بنێم وەبان سەنگی سەردەوە
***
ئەچم بۆ «بانەشوێن» بۆ بازرگانی
«سورمەت» بۆ بێنم، یان «هانی هانی»؟
***
ئەچمە ئەو کەلە، کەلێ تر دیارە
بەرزیی ئەو کەلە، خەم لە لام بارە
***
ئەچم بۆ «پێنجوێنشوێن» پێنجم پێ ئەچێ
هەتا دێمەوە، تاقەتت ئەچێ
***
ئەچمە «ڕەواندزشوێن» خۆم هەڵئەدێرم
دەنگم نایگاتێ، کاغەز ئەنێرم!
***
ئەچمە «سلێمانیشوێن» بۆ تاقە جامێ
بە تکای شێخەکان، ماچێکی دامێ
***
ئەچمە سلێمانی بۆ سێ شت بۆ تۆ
یەکەمیان نارنج، دووەمیان لیمۆ
سێهەمیان قەیتان بۆ سوخمەکەی تۆ
***
ئەچی بۆ حەمام بمبە لەگەڵت
بمدە بە «سابوون» بمخە باخەڵت!
***
ئەچی بۆ کانی بە شانەلەقە
بمبە لەگەڵ خۆت؛ بۆ دەمەتەقە!
***
ئەچی بۆ مەکتەب بمبە لەگەڵت!
بمدە بە قەڵەم، بمخە باخەڵت!
***
ئەرێ هۆ «لەیلی» باوانم لەیلی
کێ تەفرەی داوی بۆ وا بێ مەیلی؟
***
ئەرێ هۆ ناز وەناز، دوێتە ناز مەکە
جامەکەت لێرە، بانگەواز مەکە
***
ئەرێ هۆ ناز وەناز، وە نازت قەسەم
ئاگری تۆیە، بەر بۆتە جەسەم
***
ئەرێ هۆ ناز وەناز، بێنازت کردم
مناڵی دوێنێم، تۆ پیرت کردم
***
ئەرێ هۆ چۆپیکێش، چۆپی وەلەنگەر
ئەزانم هەرزەی، خۆت دا لە کەمەر
***
ئەستێرەی ئاسمان، جووت جووت ئەژمێرم
گەر خوا تۆیش نەدا، شوکرانەبژێرم.
***
ئەکەیتە بەرزی بۆ بەرز ئەڕوانی
ناو دێکەی خۆمان بە چۆڵ ئەزانی
***
ئەگەر ئەتەوێ کوڕ کچ بدوێنێ
کونە هەڵگرێ، ئاو لە دوور بێنێ
***
ئەگەر ئەتەوێ ناوونیشانم
لێرە غەریبم، لای تۆ میوانم
***
ئەگەر ئەمزانی لە کوێ ئەکەی گەشت
بە خۆڵی ژێر پێت، چاوانم ئەڕەشت
***
ئەگەر بمدەیتێ لەو دەمتە ماچێ
حەو پشتت کافر ئە دۆزەخ ناچێ
***
ئەگەر تۆ شێخی خۆ من شێخناسم
ئەگەر بەگزادەی بۆ خزمەت خاسم
***
ئەگەر چارەنووس ئەکەوتە دەسم
تەمێم دائەدا بۆ حەفتا کەسم
***
ئەگەر چارەنووس ئەکەوتە مشتم
مۆچیاریم ئەکرد بۆ حەفتا پشتم
***
ئەگەر من ئەبووم لەجێی ئەو هەورە
ئەمکردە باران لەو حەوشە گەورە
***
ئەگەر نەبوایە بەبۆنەی تۆوە
من ئیشم چی بوو، بەم کەژ و کۆوە؟
***
ئەگەر نەبوایە بەبۆنەی خاڵت
من ئیشم چی بوو لە دەورەی ماڵت؟
***
ئەگەر نەمدەیتێ دوو ماچ وەجارێ
دوو کۆست کەوێ هەر لە هەوارێ
***
ئەگەر نەمدەیتێ دوو ماچ وەجارێ
حەو کۆست کەوێ هەریەک لە شارێ
***
ئەگەر وەبێ تۆ بچمە زەماوەن
جوابی مەردەنیم بێتۆ بۆ باوەن
***
ئەگەر وەبێ تۆ شاییم وە دڵ وێ
یاخوا شایییەکەم ئاوێتەی گڵ وێ
***
ئەڵێن لەو خوارە شەدە هەرزانە
شەدە قابیلی باڵابەرزانە
***
ئەڵێن هاتووە بۆ شایی پلوپووزی هەڵداوە
پلوپووز ئەڵێی نەخشە زەنگیانەی تێ چنراوە
***
ئەمبەرەوبەرە ناسکە دولبەرە
لەسەر ماچێکی شەڕە خنجەرە!
***
ئەمبەرەوبەرە هاجەرەم وەرە
لەسەر باڵاکەی شەڕە خنجەرە!
***
ئەم بەندە هەوا ئەدەم، بڕوا وەک فڕۆکەی مێک
با بچێ بۆ لای یارم، تاکوو لێی کا سەلامێک
ئەویش بە لێوی نەرمی دوو جار بڵێ: وەعەلێک
***
ئەم تای «چنوورە» ئەو دەسەی «شەوبۆ»
تۆم نەمری وە هەرد، بنەم «سوورەکۆ»
***
١- باسی شاخوداخی کوێستانی ئەو دیوە، هەروەها باسی ئەو خاوەن مەڕانە ئەکات کە مەڕەکانیان بە نەخۆشیی «مافەتە» مردوون:
«قایلۆت» وە تۆی فۆتەی فیراقت
«کەسنەزان» خۆشە پەی ئیشتیاقت
ئەو چەپکەی «چنوور» ئەم چەپکەی «شەوبۆ»
هەڵتکەند لە هەرد «دەرە تەنگە»ت کۆ
ئەو «کیوار»اویە، ئەو شاخوداخە
ئەو وارگە بەرزە، جێی «مەحمووی ئاخە»
ماڵمان باری کرد چوو بۆ «پەلەڕەش»
«مێدار» گشت دڵڕەش بێ مێ گشت کەیفخۆش
مێدار و بێ مێ گشت دەمی چەورە
دەروونی گەرمە و ئارەزووی بەورە!
قژەی قاورمە لە هەموو ماڵێ!
بۆنی قاورمە لە هەموو یاڵێ!
...دەقی نائاشکرا سەگەل مڕ ئەوێ
ژنگەل لە بۆنی پێسە قڕ ئەوێ
ناسکەم ئەو دۆیە لەگەڵ ئەو بەورە
ئەیخۆیتۆ دوای ئەو قاورمەی چەورە
٢- هەروەها مەلا حەمەئەمین ئەم هەڵبەستانەی خوارەوەشی وتووە، کە هەر دەربارەی شاخوداخی نیشتمانە:
ناسکەم هەوەڵ بەن، ساردی هەوەڵ بەن
لە شڵقەی «گاوەس» لە چریکەی گیاکەن
«قارچیان» زامار، زامی بێ دەرمان
ئامان باری کرد، دەسم وە دامان
«سێڕوان» زاری وەک سەیلی بەهار!
...دەقی نائاشکرا
تەم و تەمەلوول، تەمەڵ «گوێزارە»!
وەختی عێلە و خوار ئێڵاخ بێزارە
هەر لە دەشتی «میل» تا دار و بێ دار
ناویەتیە سەر یەک هاڕەی «تەڵمیوار»
٣- هەروەها حاجی حەمەفەرەج وتی:
مەلا حەمەئەمین لەگەڵ پیاوێکی «جاف»ی ئەو کاتەدا ئەبێ بە شەڕە شێعریان، داخەکەم لە شیعری ئەو پیاوەی هیچ لەبەر نەبوو، بەڵام ئەمە چەن شیعرێکی مەلا حەمەئەمینە کە بە بەرامبەرەکەی خۆی وتووە:
هێواش با تووڵێ بدەم وە سەرتا
بوڕێنم وە گۆڕ موچیاریکەرتا!
دەروێشی دڵڕەش! سەگدڵی «خەرگون»
قیتە قیتتە و ئەچی بۆ ناو ژن!
***
شکور محکەمی و لاشەت دووباوە
تەڕکت وە تەڕکی حیمار حەساوە!
***
زۆر حەیفم لێ تێ پێت بێژن: دەروێش
وە خواردن مانگای وە ڕیان گامێش!
***
ئەمڕۆ لە ڕۆڕۆی دڵەی ناشادم
دۆستی دووروڵات کەوتۆتە یادم
***
ئەمڕۆ لە ڕێگەی «زڕگوێز»ۆ هاتم
مشکییە مۆرەکەی کردووە خەڵاتم
***
ئەمڕۆ لە کوێستان ئەبارێ تەرزە
ئاگری تێ بەردام ئەو باڵابەرزە
***
ئەمشەو لە بەختم مانگەشەو غارە
ئەگەر هەڵئەسم باوکەکەی دیارە!
ئەگەر هەڵناسم دڵ بێقەرارە!
***
ئەمشەو لە کوێستان ئەبارێ باران
ئەدا لە گۆنای نازک و نازداران
***
ئەمە حەو ڕۆژە دوور لە یارانم
وەک ئەرزی پاییز ئاشقە بارانم
***
ئەمە دوو ڕۆژە نەمکردووە ماچێ
داخی ئەو ماچە لە دڵم دەرناچێ
***
ئەوا بەهارە گوڵان لە ناوە
منی کوشتووە ئەو «حەلاو» ناوە
***
ئەوا بەهارە گوڵ ئەبێ پەیدا
گوڵ لە ئەشقی گوڵ شێت ئەبێ شەیدا
***
ئەوا بەهارە گوڵ هەڵاڵەیە
ئەو کچە، ڕەیحانە هەم گوڵاڵەیە
***
ئەوا تۆ ئەڕۆی، من ماوام کوێ بێ
کێ بگرم بە یار شیۆەی لە تۆ بێ؟
***
ئەوا مانگ هەڵات داویە لە هۆبە
خۆ من دەروێش نیم بشکێنم تۆبە!
***
ئەوا مانگ هەڵات دای لە دوو دەری
دای لە لێفەکەی کراس کودەری
***
ئەوا مانگ هەڵات دای لە سەر ماڵان
دۆستی خاست بێ تاڵان هەی تاڵان
***
ئەوا مانگ هەڵهات دای لە سەر ماڵان
دۆستی خاست بێ دەم لەسەر خاڵان!
***
ئەوا مانگ هەڵات دای لە لێفەکەت
بە دزیی دایکەکەت ئەگرم سێفەکەت!
***
ئەوا مانگ هەڵات، مانگ خەیلێ بەرزە
دۆس و دەزگیران ساتێکیان فەرزە!
***
ئەوا مانگ هەڵات، مانگی یەک شەوە
لەو شاخ و هەردە چریکەی کەوە
***
ئەوا من ئەڕۆم ئەچمە گەرمێنێ
ئاخۆ خواکەی من چیت بەسەر بێنێ؟
***
ئەوا من ئەڕۆم بۆخۆت سەلامەت
ئیدارەکردن تاکوو قیامەت
***
ئەوا من ئەڕۆم، خۆم و دڵەکەم
ئامانتیی تۆ و تاقە گوڵەکەم
***
ئەوا من ڕۆیم بە خوات ئەسپێرم
گەر پێم نەکرا بێم، دڵم ئەنێرم
***
ئەوا لە گەرمیان ئەبارێ تەرزە
ماچی ئەو کچە هەر بۆ من فەرزە!
***
ئەوا هاتەوە لەناو ڕانەوە
دەم بە پێکەنین، شیر بە شانەوە
***
ئە و باڵابەرزە تەشیی ئەدا پل
نێچیری خۆمە زەنگیانە لە مل
***
ئەو باڵابەرزە خۆی ئەلەنگێنێ
قەسیە وەجارێ ڕیشەم دەربێنێ!
***
ئەو باڵەخانەی بەرهەیوان کۆنە
لەیلێی تیا دیارە وەک بەچکە سۆنە
***
ئەو باڵەخانە خۆم چاوم لێیە
قەسری بەهەشتە جێگەی لەیلێیە
***
ئەو جووتە چاوە خوا بە تۆی داوە
مەینەتی دنیا هەر بۆ من ماوە!
***
ئەو چاوانەی هەڵیاندێنی
ڕۆژ نییە مردووم لێ نەمرێنی
***
ئەو چاوە ڕەشەی لێت هەڵگلانم
حەو کۆست خستم، ماڵت ڕمانم!
***
ئەو چۆپیکێشە چۆپیی ئەکێشێ
لە خوام گەرەکە هیچی نەیەشێ
***
ئەو حاڵەی هەمە لە ئێوارەوە
کافر نەیبینێ وە سێدارەوە
***
ئەو خاڵەی تۆ کوتاوتە
یەژی پیرۆزەی شینە
هەر کەس ئەو خاڵە ماچ کا
خاوەن ئیمان و دینە!
***
ئەو دێم خۆش ئەوێ بەبۆنەی تۆوە
ئەگەر تۆ نەبی ئار ئەنێم پێوە!
***
ئەو ڕێ باریکە بۆ سەر پرد ئەچێ
لەنجەولارەکەی لە کچە کورد ئەچێ
***
ئەو سەرچاوگەیە بۆی تۆی لێ نایێ
با خوا کوێری کا ئاو تێی نەزایێ!
***
ئەو کچە قۆزە و ئەو کوڕە قۆزە
لە یەکتر ئەکەن جەژنە پیرۆزە!
***
ئەو کچە لەو ماڵە پیاڵە ئەشۆرێ
ئیشارەت ئەکا بە هەموو جۆرێ!
***
ئەو لایەلایە ئەیکەی بۆ مناڵ
من گوێی لێ ئەگرم بووم بە کۆی زووخاڵ!
***
ئە لایەلایە تۆ کردت بۆ من
کێوی «بێستوونشوێن» بام ئەهاتم لەبن
***
ئەوەنەم خواردووە خەفەتی دووری
مەگەر خواوەن بدا سەبووری
***
ئەوەنەم خەم خوارد خەم لە بانی خەم
دنیام لێ بووە بە تاریکی و تەم
***
ئەوەنەم خەم خوارد جێم نییە تێی کەم
مەگەر بە سۆزی شەماڵ بەڕێی کەم
***
ئەوەن بێمەیلی وەلای خواوە
شەوێک بەبێ خەم سەرم نەنیاوە
***
ئەوەنەم خۆندگە دەرزی شەیتانی
لە چۆل ئەترسم نەک ئاوەدانی!
***
ئەوەنە گەڕیام هەردە وە هەردە
بووم بە ئاسکەکەی وەڵەد گوم کەردە
***
ئەوەنە گەڕیام هەردە وە هەردە
دەسخەڕەی کردم ئەو کچە نامەردە!
***
ئەوەنەم ماوە بمنێنە قەفەس
نە چاوم تێر ئەخوا نە دڵ یەژێ: بەس
کوشتەی باڵای تۆم تا ئاخرنەفەس
***
ئەوەنەی ماوە بینێنە گوێزێ
نە چاو تێر ئەخوا نە دڵ ئەبێنرێ.
***
ئەی خوا چەن خۆشە حیلەی ئەسپی شێ
دۆستت وەدڵ وێ دەزگیران لە دێ
***
ئەی خوا چەن خۆشە ماچی بەیانی
وە گۆنای تەڕۆ تێتۆ لە کانی!
***
ئەی خوا چەن خۆشە ماچی ژن شوودار
بۆ دەرمان ئەشێ بۆ «سێوەڕۆ» دار!
***
ئەی خوا چەن خۆشە ماچی سەرەڕێ
دڵ وە ترس و لەرز نەوا یەکێ بێ!
***
ئەی خوا چەن خۆشە ماچی نیوەشەو
دەم ئەبەی بۆ دەم ڕائەچنێ لە خەو!
***
ئەی شیرینێ و خانم ئازیزەکەم بێرۆ
سەری کوڵمت سوورە نیشانی «گوڵەهێرۆ»
***
ئەی شیرینێ و خانم ئازیزەکەی خۆمی
ئەتۆ دەرمبێنە لە بەندەکەی ڕۆمی!
***
ئەی گەردە گەردە، گەردە مەمکت هەڵاڵەی زەردە
دەوەرە مەرد و مەردانە دەس لە گولەی مێردت بەردە
***
ئەی وڵات گەلە وەخەو ژنەفتم
خواوەن کارێ کەرد شەو تیایا خەفتم
***
ئیشیان بۆ ئەکەم هەر بە خۆڕایی
لە کچەکەی ئەکەم موبارەکبایی!
***
ئیمشەو شەوە! شەو تاریکە
چرپەی کەوشی قەدباریکە!
***
ئیمشەو شەوە! شەو زستانە
بەفرێ باری لەو کوێستانە
***
ئیمشەو شەوێکی شەوەزەنگیمە
بۆ لای کێی ببەم ئەم دڵتەنگیمە؟
***
ئیمشەو لە خەوما خوانەکا مردی
زوانەکەم لاڵ بێ دۆعام لێ کردی
***
ئێوارە بینیم لە ڕێگەی کانی
سێجار سوژدەم برد بۆ چاوەکانی!
***
ئێوارە تەگبیر بەیانی بارە
چێشتەنگەشکێن چەمی «چنارە»
***
ئێوارە وەختە گایەل ئەخرۆشێ
سەوزەی قەدباریک مێخەک ئەفرۆشێ