سروودی بەیانە هەستە
لە کتێبی:
سروەی بەربەیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
968 بینین
بەیانە ڕۆڵە هەستە، عالەم بە خۆشی مەستە
هەرچی کە بڵح و سستە، داماوە مات و حەیران
سروەی نەسیم و نەغمەی تەیری بەری بەیانی
تێکەڵ ئەبن بە یەک جار، ئەڵێن ژیانە جووڵان
حەیوانی کێوی و ماڵی، خەریکی ئیش و کارن
حەیفە بۆ لاوی زیرەک، ببنە خوێڕی کۆڵانان
کاروانە کەوتە ڕێگە، شەوگارە شانی پیا کرد
جووتیارە کەوتە هۆهۆ، قاسپەی کەوان لە کێوان
بە جارێ دەشت و کێوی ڕەنگینی ئەم وڵاتە
ئاواتەخوازم دایم خۆش بێ بە عیلم و عیرفان
تاڤگەی بلووری ئاوی، هاژە دەکات، بە گوڕ دێ
ئەڵێ ئێوەش بەگوڕ بن، دەخیل بۆ کردەوەی جوان
ئێوە نەوەی کیبارن، پڕ هێز و پڕ دەمارن
ئێمەین هیوای ئێوە، ئێوە هیوای شارن