شینی ڕەزاشا
لە کتێبی:
سروەی بەربەیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
1123 بینین
حەسرەتا بۆ مەرگی تریاکیی گڵاو
مەفخەری تریاکییانی میاندواو
ئەکبەرئاباد دوور لە تۆ بێ ڕەونەقە
ڕووسپی بێ بەرگ و نانە و بەشبڕاو
موشتەری و شاگردی ناو مەیخانەکان
بۆت زویرن، سەر بە قوڕ، هیوانەماو
بۆت پەرۆشن، دڵ بە خەم شیوەن ئەکەن
بەنگفرۆش و بەنگکڕ و دمڵەکدڕاو
شین ئەگێڕن زۆر بە کوڵ بۆ مردنت
پۆخڵەی بێقیمەت و قنگهەڵچڕاو
جەردە و تاڵانکەرانی بێڕەوشت
دەستەپاچە و سەرکزن، ئەژنۆشکاو
بێشعوور و سەرسەری و حیز و تەرەس
بۆت ئەنۆشن شەربەتی مەرگ و زووخاو
ڕۆژی مەرگت ڕۆژی جەژنە بۆ وڵات
بەزم و ئاهەنگە لە ناو پیاوانی پیاو
پۆل بە پۆل گەورەکچان و شۆڕەژن
وا لە سینگ خۆیان ئەدەن عەتر و گوڵاو
.....................................دەقی نائاشکرا
ماشە و مەنقەڵ خوماریان دێت لە چاو
ساڵی تۆپینتم لە شاپوور ویست وتی
«کەر کە تۆپی ڕایدەکێشن بۆ کەناو»