پێنجخشتەکی لە سەر شێعری حافز

لە کتێبی:
سروەی بەربەیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 2 خولەک  757 بینین
زامدارم بێنە لامان الغياثعەرەبی
عاشقم سووتاوی جانان الغياثعەرەبی
چۆن بە لوقمان دێتە سامان الغياثعەرەبی
«درد ما را نیست درمان الغیاثفارسی
هجر ما را نیست پایان الغیاثفارسی»
تاری زوڵف تەیری دڵی کێشا کەمەند
لەشکری خاڵت منی هێنایە بەند
کێ وەکوو من وایە ئەمڕۆ موستەمەند
«دین و دل بردند و قصد جان کنندفارسی
الغیاث از جور خوبان الغیاثفارسی»
مەنع و لۆمەی من ئەکەن کورد و عەرەب
پێم ئەڵێن ئەم شێتە بێ عەقڵە و ئەدەب
بێ خەبەر لەم دڵبەرانەی خۆش لەقەب
«در بهای بوسه ای جانی طلبفارسی
می کنند این دلستانان الغیاثفارسی»
گوو بە یاڵی پەلکەشۆڕی چاوکلان
هەم یەهوودی، ڕیشەکانی کەرملان
خۆ گرفتارم لە ناو قال و قولان
«خون ما خوردند این کافر دلانفارسی
ای مسلمانان چه درمان الغیاثفارسی»
من لە داغ بێگانەکانی بەدئەسڵ
بەڵکوو تەوقی تەعنەمان لاچێ لە مل
هەڵمەتی مەردانە دەن ئەی کوردگەل
«داد مسکینان بده روز وصلفارسی
درد شب یلدای هجران الغیاثفارسی»
واعیزی ناشارەزای خاوەن حەسەد
تیری تەعنە و ئێشی لۆمە و زوانی بەد
داغ و دەردم زۆرە کاکە، بێ عەدەد
«هر زمانم دردی دیگر می رسدفارسی
زین حریفان بر دل و جان الغیاثفارسی»
کەس نەبێ وەک من زەلیل و دڵحەزەن
خوار و سووکی ناو ڕەفێقی ئەنجومەن
قانعیش سووتاوە ئەمڕۆ بۆ وەتەن
«همچو حافظ روز و شب بی خویشتنفارسی
گشته ام سوزان و گریان الغیاثفارسی»